ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە هەفتەی یەكەمی خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلتەرا، یانەی تۆتنهام هۆتسبێر لە یاریگای سانت جەیمس پارك، رووبەڕووی یانەی نیوكاسڵ یونایتدی تازە سەركەوتوو بۆ خولی نایاب بووەوە.

لە تایمی یەكەمدا، هەردوو یانە چەندین هێرشیان رووبەڕووی تۆڕی یەكتر كردەوە، بەڵام لە تۆماركردنی گۆڵدا سەركەوتوو نەبوون.

لە تایمی دووەمدا، تۆتنهامی میوان دوو گۆڵی لەسەریەكی لە خولەكەكانی شێست و یەك و حەفتا لە رێگەی دیلی ئالی و بن داڤیزەوە تۆماركرد و بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكەی لە سودی خۆی كۆتایی پێهێنا.

بەمەش تۆتنهام بە بردنەوە دەستی بە وەرزی نوێی پریمەر لیگ كرد و لە یەكەم هەفتەشدا سێ خاڵی دەستەبەركرد.