ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دیگۆ كۆستای ئیسپانی و هێرشبەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی سكاڵا دژی یانەكەی تۆمار دەكات . 

رۆژنامەی تۆتۆمێركاتۆی ئیتاڵی بڵاویكردووەتەوە پارێزەری تایبەتی دیگۆ كۆستا بڕیاریداوە هانا بۆ یاسا ببات و بەرامبەر رێگە نەدان بە یاریكردنی و نەفرۆشتنی كۆستا سكاڵای یاسایی دژی یانەی چێڵسی تۆمار بكات.

رۆژنامە ئیتاڵییەكە بڵاویشیكردووەتەوە كۆستا لە راهێنەر و ئیدارەی یانەكەی توڕەیەو دەیەوێت بەزوترین كات و پێش كۆتایی هاتنی كاتی هاوینەی گواستنەوەی یاریزانان چارەنوسی یەكلایی ببێتەوە.

كۆستا لە پلانەكانی ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەردا نەماوەو لەماوەی رابردووشدا ئەو هەواڵەی بەهێرشبەرە ئیسپانییەكە راگەیاند .

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بۆندێكیان بۆ گواستنەوەی دیگۆ كۆستا پێشكەشكردووە، بەڵام ئیدارەی یانە لەندەنییەكە تا ئێستا وەڵامیان نەداونەتەوە.