ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڤاڵفێردی راهێنەری بەرشەلۆنە هۆکاری برددنەوەی ریاڵ مەدرید لە جامی سوپەری ئیسپانیا بۆ ئامادەیی یاریزانەکانی مێرێنگی دەگێڕێتەوە.

لە لێدوانێکیدا ئەرنستۆ ڤاڵفێردی راهێنەری بەرشەلۆنە ئاشکرای کرد، پێش دەستپێکی یاری گەڕانەوە ئامانجی گەورەمان هەبووە تا ئەنجامەکە لەگەڵ ریاڵ مەدرید یەکسانبکەینەوە.

ڤاڵفێردی وتیشی "ریاڵ مەدرید و یاریزانەکانی لە رووی دەرونیەوە زیاتر لە بەرشەلۆنە ئامادەبوون و لە یاریگاشدا ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد و لە یانەکەم باشتر بوون".

ڤاڵفێردی تەئکیدیشی کردەوە کە شکستی یانەکەی کاریگەری لەسەر وەرزی داهاتووی تیپەکەی نابێت و بە باشی ئامادەکاری دەکەن بۆ خولەکانی وەرزی داهاتوو کە تیپەکەی بەشداری تێدا دەکات.