ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە جامی سوپەری ئیسپانیا، ریاڵ مەدرید بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە بەرشەلۆنەی بردەوە و بۆ جاری 10یەم بووە پاڵەوان.

لە یاری گەڕانەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا، ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی رووبەرووی بەرشەلۆنە بووە.

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی سێ دا مارکۆ ئەسینسیۆ گۆڵی پێشکەوتنی ریاڵ مەدریدی تۆمارکرد، دواتر و لە خولەکی 39 کەریم بنزیمە یانە مەلەکیەکەی کردە خاوەنی گۆڵی دووەم.

لە تایمی دووەمدا ئەنجامەکە هیچ گۆڕانکاریەکی بەسەر نەهات و یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە سوودی مێرێنگی کۆتایی هات.

بە کۆی ئەنجامی هەردوو یاریەکەش ریاڵ مەدرید بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک توانی ببێە پالەوانی جامی سوپەری ئیسپانیا و بۆ جاری 10یەم بووە پاڵەوان.