ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە پاڵاوتنەکانی چامپیۆنز لیگ یانەی لیڤەرپوڵ بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە هۆفینهایمی بردەوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی کۆمەڵەکانی چامیۆنز لیگ مسۆگەر کرد.

لە قۆناغی پلەی ئۆفی پاڵاوتنەکانی چامپیۆنز لیگ یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە یاریگای ئانفێلد میوانداری یانەی هۆفینهایمی ئەڵمانی کرد.

لە تایمی یەکەمدا لیڤەرپوڵ باشتر بینرا و توانیان سێ گۆڵ تۆمار بکەن لە خولەکانی ١٠ و ١٨ و ٢١ لەلایەن یاریزانان ئیمری کان دوو گۆڵ و محمد صلاح گۆڵێک، بەڵام لە خولەکی ٢٨ دا مارک ئەلیکساندەر ئۆپ گۆڵی یەکەمی بۆ هۆفینهایم تۆ مار کرد ،تایمی یەکەم بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی لیڤەرپوڵ کۆتایهات.

لە تایمی دووەمدا، لە خولەکی ٦٣ رۆبەرتۆ فێرمینۆ گۆڵی چوارەمی بۆ لیڤەرپوڵ تۆمار کرد ، لە خولەکی ٧٩ ساندرۆ ڤاگنەر گۆڵی دووەمی بۆ هۆفینهایم تۆمار کرد،یاریەکەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سوودی لیڤەرپوڵ کۆتایهات.

بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە یاری چوون و گەڕانەوە یانەی لیڤەرپوڵ توانی سەرکەوتن بۆ قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ مسۆگەر بکات.