ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەنتوان گریزمانی بە دوو یاری و سێرجیۆ رامۆسی بە یارییەک راگیران سزادا.

لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگەیاندووە، ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی بە دوو یاری راگرتن سزاداوە، بەهۆی ئەوەی لە یاری رابردووی یانەکەیدا پێش وەرگرتنی کارتی سور وتەی نەشیاوی بە ناوبژیوانی یارییەکە وتووە.

بەمەش، گریزمان لە دوو یاری داهاتووی یانەکەی لە خولی ئیسپانیا بەرامبەر یانەکانی لاس پاڵماس و ڤالانسیا بێبەش دەبێت.

هەروەها لیژنەکە بڕیاریداوە کارتە سورەکەی سێرجیۆ رامۆسی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید نەسڕێتەوە، کە لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنا لە هەفتەی یەکەمی خولەکەدا وەریگرت.

بەمەش رامۆس چووە ریزی کریستیانۆ رۆناڵدۆی هاوکاری لە یانە مەلەکیەکەدا و ناتوانن لە یاری داهاتووی ریاڵ مەدرید بەرامبەر ڤالانسیا لە لالیگا یاری بکەن، کە رۆناڵدۆش بە پێنج یاری راگیران سزادراوە.