ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زەینەدین زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید تا ٢٠٢٠ گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید نوێکردووەتەوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، زەینەدین زیدانی فەڕەنسی بەبێ هیچ مەرجێک و بەبێ دیاریکردنی هیچ بەرامبەرێکی مادی رازیبووە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، زیدان بۆ ئەوەی لە یانە مەلەکیەکەدا بەردەوام بێت، مەرجەکانی ئیدارەی ریاڵ مەدریدی قبوڵ کردووە، کە بەلای بەرپرسانی یانەکەوە مەرجەکان بۆ راهێنەرەکە گونجاون.

مارکا روونیکردووەتەوە، کە زیدان ئەو کاتەی یاریزانی ریاڵ مەدرید بووە، لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیدا هەمان هەڵوێستی ئێستای هەبووە.

زیدانی ٤٥ ساڵ، لە کانونی دووەمی ٢٠١٦ پۆستی راهێنەرایەتی ریاڵ مەدریدی پێبەخشرا و لەو کاتەوە حەوت نازناوی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.