ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای یەكسان بونەكەیان لەگەڵ ھەڵبژاردەی فەنزوێلا لە پاڵاوتنی مۆندیالی دوو هەزارو هەژدەی رووسیا میدیاكانی ئەرجەنتین هێرشی توندیان كردە سەر ھەڵبژاردەی ووڵاتەكەیان كە لە نێو خاكی خۆیان نەتوانن لە فەنزوێلای دواھەمی ریزبەندیەكە ببەنەوە، میدیاكان زۆرترین ھێرشەكانیان بۆسەر میسی بووە ، ئۆلێ نوسیویەتی ئێستا میسی باشترین نییە ، چونكە بەرامبەر بە فەنزوێلا ھیچی نەكرد ، ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین خرابووە بە سەر پشتی میسی بەڵام ئەو نەیتوانی ھیچی بۆ بكات ، ئۆلێ نوسیویەتی ئیتر میسی ناتوانێت باشترین بێت.