ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە كردەوە و لە هۆڵی یارییە وەرزشیەكاندا راهێنانی ئەنجامداوە.

سەرچاوەكانی راگەیاندنی ئیسپانیا بڵاویانكردووەتەوە، كریستیانۆ رۆناڵدۆی پاش ئەنجامدانی دوو یاری بەرامبەر دوورگەكانی ڤارۆ و هەنگاریا لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال لەگەڵ هەڵبژردەی پورتوگال، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پەیوەندی بە راهێنانەكانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانییەوە كردووەتەوە.

راگەیاندنەكان ئاماژەیان بەوە كردووە، رۆناڵدۆ خێرا گەڕاوەتەوە بۆ مەدرید و لە هۆڵی یارییە وەرزشیەكاندا راهێنانی ئەنجامداوە و دواتر بە هاوكاری راهێنەری توانی جەستەیی لەسەر چیمەن لە راهێنانەكانی بەردەوام بووە.

زوو گەڕانەوەی رۆناڵدۆ لە كاتێكدایە، كە هێرشبەرە پورتوگالیەكە ناتوانێت بەشداری یاری داهاتوو یانەكەی بەرامبەر لیڤانتی لە خولی ئیسپانیا بكات، لەبەرئەوەی هێشتا دوو یاری لە سزای راگیرانەكەی ماوە، كە پێشتر بەهۆی پاڵنان بە ناوبژیوانەوە لە یاری چونی جامی سوپەری ئیسپانیا بۆ پێنج یاری راگیرا.