ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دێیگۆ سیمیۆنی ئەرژەنتینی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆندەکەی نوێ کردەوەو تا دوو ساڵی تر راهێنەری ئەو یانە ئیسپانییە دەبێت.

ئەمڕۆ پێگەی فەرمی یانەکە بڵاویکردەوە لەگەڵ ئەو راهێنەرە ئەرژەنتینییەدا گەیشتوونەتە رێککەوتن و تا 30ی حوزەیرانی ساڵی 2020 سیمیۆنی راهێنەرایەتی یانەکەیان دەکات.

ناوبراو لە کانوونی یەکەمی ساڵی 2011ەوە پۆستی راهێنەرایەتی لەجێگەی مانزانۆ وەرگرتووەو لەگەڵ رۆخی بلانکۆس پێنج نازناوی بەرزکردووەتەوەو دوو جاریش یانەکەی گەیاندووەتە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لەگەڵ ئەوەشدا پێکهاتەیەکی بەهێزی بۆ ئەو یانە مەدریدیە دروستکردووەو لەسایەی ئەو راهێنەرەدا هندییە سوورەکان پێگەیەکی بەهێزیان لەکیشوەرە پیرەکە بۆ خۆیان دروستکردووە.