ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی کادینا سێری ئیسپانی، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید ئاشکرایکردووە، هیچ دوودڵ نەدەبوو لە کڕینی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، گەر دەرکەوتنی یاریزانەکە لە ماوەی یەکەمی سەرۆکایەتیەکەی بوایە لەگەڵ یانە مەلەکیەکە.

پێرێز دەڵێت "دەرکەوتنی میسی گەر لە ماوەی یەکەممدا بوایە لەوانەیە گرێبەستم لەگەڵ ئەنجامبدایە، بەڵام دوای ئەو ماوەیە نا، چونکە کارەکە زۆر قورسە، میسی ئێستا بووە بە بەشێک لە بەرشەلۆنە پاش ئەو هەموو ساڵەی یاری تێدا دەکات".

میسی ٣٠ ساڵ، لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە لە ئاستە جیاوازەکانی تیپی تۆپی پێی یانەی بەرشەلۆنەدا یاری دەکات و لە دە ساڵی رابردوودا هەردەم لە نێوان سێ باشترین یاریزانانی جیهاندا بووە و پێنج جاریش خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە.