ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی دوای پەیوەندی كردنی كۆتینیۆ بەیانەی بەرشلۆنە ریزبەندی گرانترین 10 یاریزانی مێژووی تۆپی پێیان بڵاوكردووەتەوە.

ریزبەندی گرانترین یاریزانەكانی تۆپی پێ لەجیهاندا بەم جۆرەیە:

1-نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی لەیانەی بەرشلۆنە بۆ یانەی پاریس سان جێرمان 198 ملیۆن پاوەند (2017).

 

2-فیلیپ كۆتینیۆی بەرازیلی لە یانەی لیڤەرپوڵ بۆ یانەی بەرشلۆنە بەرامبەر 145 ملیۆن پاوەند (2018).

3-عوسمان دیمبلی فەرەنسی لەیانەی بروسیا دۆرتمۆند بۆ یانەی بەرشلۆنە بەرامبەر 97 ملیۆن پاوەند(2017).

4-ۆڵ پۆگبای فەرەنسی لەیانەی یۆڤانتۆس بۆ یانەی مانچستەر یونایتد بەرامبەر 89 ملیۆن پاوەند(2016).

5-گاریس بەیلی وێڵزی لەیانەی مانچستەر یونایتد بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر 86 ملیۆن پاوەند(2013).

6-كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی لەیانەی مانچستەر یونایتد بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر 80 ملیۆن پاوەند(2009).

7-گۆنزالۆ هیگواینی ئەرژەنتینی لەیانەی ناپۆلی بۆ یانەی یۆڤانتۆس بەرامبەر 75.3 ملیۆن پاوەند(2016).

8-نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی لە یانەی سانتۆس بۆ یانەی بەرشلۆنە بەرامبەر 71.5 ملیۆن پاوەند(2013).

9-رۆمیلۆ لۆكاكۆی بەلژیكی لەیانەی ئیڤەرتۆن بۆ یانەی مانچستەر یونایتد بەرامبەر 75 ملیۆن پاوەند(2017).

9-ڤان دیكی هۆڵەندی لەیانەی ئیڤەرتۆن بۆ یانەی لیڤەرپوڵ بەرامبەر 75 ملیۆن پاوەند(2018).

10-لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی لەیانەی لیڤەرپوڵ بۆ یانەی بەرشلۆنە بەرامبەر 75 ملیۆن پاوەند(2014).

  • 1