ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

قەڵادزێ/ ڕێگای کوردستان

بۆ ڕێزگرتن لە ساڵیادی کۆچی دوایی سەرکردە و تێکۆشەری گەورەی گەلەکەمان، ھاوڕێ"عەزیز محەمەد"، لیژنەی کاری جەماوەری کۆمیتەی حیزبی شیوعی لە قەڵادزێ، خولێکی فوتساڵی بۆ ١٤ تیپی ناوشاری قەڵادزێ کردەوە.

خولەکە لە ٢٥/ ٥/ ٢٠١٨ دەستی پێکرد و ئەمشەویش (١٢/ ٦/ ٢٠١٨) یاری کۆتایی خولەکە لەنێوان ھەردوو تیپی (ھەڵۆ) و (لاوانی مام قاسمە) ئەنجام درا کە تیپی لاوانی مام قاسمە توانی بە ئەنجامی ٣ گۆڵ بەرامبەر بە ھیچ یاریەکە بباتەوە و جامی خولەکە بەرز بکاتەوە.

دوای تەوابوونی یارییەکانیش، خەڵاتی تایبەت بەسەر ناوبژیوانان و تیپە سەرکەوتووەکاندا دابەش کرا.

  • 1