ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەی ساگان تۆسوی ژاپۆنی رایگەیاند، گرێبەستی لەگەڵ فێرناندۆ تۆرێسی یاریزانی پێشووی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئیمزاکردووە.

لەم بارەیەوە تۆرێس لە لێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا، کە رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەوە دەکات، دەیەوێت ئەزمونێکی نوێ لە کاروانی وەرزشی خۆیدا تاقیبکاتەوە و دەڵێت "دەبێت بیر لە باشتر بکەمەوە بۆ خۆم و خێزانەکەم، ئەم بڕیارەشم خوێندنەوەیەکی زۆرم بۆکردووە".

تۆرێس ئاشکرای دەکات چەندین گرێبەستی لە سەرجەم کیشوەرەکانەوە بەدەست گەیشتووە و سوپاسی هاندەرانی یانە پێشووەکەشی دەکات، کە وەک خۆی دەڵێت "هیچ وشەیەک نادۆزێتەوە بۆ ئەوەی سوپاسی هاندەرانی ئەتلەتیکۆ مەدریدی پێبکات".

تۆرێسی ٣٤ ساڵ، یاری بۆ یانەکانی لیڤەرپوڵ و میلانیش کردووە و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیادا نازناوی جامی جیهانی و جامی یۆرۆی بەدەستهێناوە.

 

  • 1