ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەمیانەی یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا، لە یاریی گەڕانەوەدا، یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید و لاس پاڵماس لە ناو یاریگای ڤیسینتی کالدیرۆن رووبەڕووی یەکبوونەوە.

لە یاریی چووندا یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید بە دوو گۆڵی بێ وەڵام شکستی بە لاس پاڵماس هێنا، ئەتڵەتیکۆ لەم یارییەدا ئاستێکی خراپی پێشکەش کرد و دووچاری شکستهات، بەڵام سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.

ئەنجامی یارییەکە 3-2 لەبەرژەوەندی لاس پاڵماس کۆتاییهات، بەڵام بە جیاوازی گۆڵ ئەتڵەتیکۆ سەرکەوت بۆ قۆناغی 8، هەرسێ گۆڵەکەی لاس پاڵماس مارکۆ لیڤایا دوو گۆڵ و ئیزگویل گارسیا تۆماریانکرد، گۆڵەکانی ئەتڵەتیکۆ گریزمان و کۆریا کردیان.

بەم ئەنجامەش یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا و لاس پاڵماس ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.