ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یارییەكانی قۆناغی شانزە جامی شای ئیسپانیا، لە یاریی گەڕانەوەدا، یانەی بەرشلۆنە لە نێو یاریگای كامپ نۆ رووبەڕووی یانەی ئەتڵەتیك بیلباو بوویەوە.

هەرچەندە یاریی چوون بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆلێك لەبەرژەوەندی ئەتڵەتیك بیلباو كۆتاییهاتبوو، بەڵام لەم یارییەدا كوڕانی لویس ئێنریك تۆڵەیان بۆ بلوگرانا كردەوە و خۆیان گەیاندە قۆناغی داهاتوو.

لەتایمی یەكەمدا و لە خولەكی سی و شەش لویس سوارێز بە شێوەیەكی زۆر نایاب تۆڕی گۆڵی بیلباوی هەژاند و بارسای پێشخست و ئەو گێمە بەو ئەنجامە كۆتاییهات.

لە گێمی دووەمدا و لە خولەكی چلو حەوت نێیمار دا سیلڤا بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی بۆ بارسا كرد، بەڵام لە خولەكی پەنجاو یەك سابوریت هیوای بۆ بیلباو گەڕاندەوە و گۆڵی یەكەمی بۆ یانەكەی كرد.

لەدوای ئەو گۆڵەی بیلباوەوە كوڕانی بەرشلۆنە یارییەكەیان كۆنترۆڵ كرد و لیۆنێل مێسی ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە لە خولەكی حەوت حەفت بە لێدانی ڕاستەوخۆیەكی زۆر نایاب گۆڵی سیێیەم كرد و یارییەكە لەكۆتاییدا بە ئەنجامی سێ‌ گۆڵ بەرامبەر گۆلێك كۆتاییهات و بەرشلۆنە خۆی گەیاندە قۆناغی هەشت جامی شای ئیسپانیا.

وەرزش