ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەر لەیارییەكانی جامی شای ئیسپانیاو لەیاری گەرانەوەدا بریارە ئەمشەو یانەی سڤییا لەیاریگای رامۆن سانچێز پیز خوان میوانداری یانەی ریال مەدرید بكات.

شاهانەكان لەیاریگای خۆیاندا وانەیەكی باشی ئەو یانە ئەندەلوسیەیانداو توانیان بەئەنجامی سێ‌ گۆڵی بێ‌ بەرامبەر سەركەوتن بەدەست بهێنن، بۆیە لەیارییەكی ئەمشەودا سڤییا دەبێت، زیاتر لەسێ‌ گۆڵ تۆمار بكات و هیچ گۆڵێكیشی لەسەر تۆمار نەكرد، ئینجا دەتوانێت خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو، لەبەرامبەریشدا زێنەدین زێدانی راهێنەری ریال ئامادەیی تەواوی یانەكەی دەربری بۆ ئەم یارییە.

وەرزش