ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە قۆناغی چوارگۆشەی جامی پیشەگرەكانی ئینگلتەرا و لە یاریی چووندا، یانەی ساوسامپتۆن لە ناو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا رووبەڕووی یانەی لیڤەرپوڵ بوویەوە.

لە ئەنجامدا یانەی ساوسامپتۆن بە گۆڵێكی بێ وەڵام شكستی بە لیڤەرپوڵ هێنا، تەنها گۆڵی یارییەكە ناتان ریدمۆند لە خولەكی بیست تۆماریكرد.

لە بیست و پێنجی یەكی دوو هەزارو حەڤدە لە ناو یاریگای ئەنفێڵد لە یاریی گەڕانەوەدا لیڤەرپوڵ میوانداری یانەی ساوسامپتۆن دەكاتەوە و پێویستە بە جیاوازی دوو گۆڵ سەركەوتن بەدەست بهێنێت تاكوو خۆی بگەێنێتە یاریی كۆتایی.