ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وابڕیارە ئەمشەو لە یاریی گەڕانەوەی جامی شای ئیسپانیا هەردوو یانەی سێڤییا و ریاڵ مەدرید لەناو یاریگەی سانچێز پیز خوان رووبەڕووی یەكترببنەوە، ئەنجامی یاریی چوونیان بە سێ گۆڵی بێوەڵام بۆ شاهانەكان بەكۆتاهاتبوو.

زینەدین زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا سەبارەت بە یارییەكە وتی " بە ئاشكرا نازناوەكە ئامانجە بۆ هەریەك لە یانەكان، بەڵام ئەوە درێژ دەكێشێت، یارییەكەی ئەمرۆمان گرنگە چونكە ئەوە داهاتووە."

هەروەها وتی " ئێمە پێویستە لە سەرەتاوە ئامادەی یارییەكە بین، دەبێت بە ئاگابین چونكە ئەوان هەوڵ بۆ گۆڵ كردن دەدەن، بەبڕوای من سێڤییا دیاردەییە، چونكە یاریزانی ئاستبەرزی هەیە."

لە كۆتایشدا وتی " من شوێنی مۆدریچ و كاسێمیرۆ و كروس دەگۆڕم بەڵام ئاشكرای ناكەم چ كاتێك، لە ئێستادا كاسێمیرۆ زۆر حەسەوایە بەڵام پێشتر پێكانی هەبوو، ئەو زۆرباشە.