ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەحمەد حامد / رۆبەرت فۆرد کوردەکان متمانە بە ئەمریکابكەن لەسەریان ئەکەوێ 

قسەیەی نەستەقی عەرەب ئەڵێ ((وشهد شاهد من اهله)) واتە یەکێک لە خۆیان شایەتیان دا.

بالیۆزی ئەمریکا لە سوریا تا ٢١٠٤ رۆبەرت فۆرد لە لێدوانێکی دا لەگەل رۆژنامەی (الشرق اڵاوسگ)) رۆژی دوشەممەی رێکەوتی ١٩/٦/٢٠١٧ لە لەندەن لە دوتوێیی لێدوانەکەی دا ئەڵێ: ((کوردەکان زۆر بە گران لەسەریان ئەکەوێ کە متمانە بە ئەمریکا ئەکەن!)) سوپای ئەمریکا تەنها بۆ شەری داعش ئەوان بەکارئەهێنن و هەرگیز سوپای خۆی بەکارناهێنێ بۆ پاراستنی کوردەکان لە هێرش و پەلاماری سوپای سوریا یان ئێران و تورکیا, دوبارەی ئەکاتەوە و ئەڵێ: ((ئەوه کارێکی نائەخلاقی و هەڵەیەکی سیاسی گەورەیە!))

لەشوێنێکی تری لێدوانەکەی دا ئەڵێ: (سوریا پاش ئەوەی درعا و ئەدلب و قامیشلۆ) بگرێتەوە ئەوسا لەگەڵ ئیران و تورکیا ڕێک ئەکەوێ بۆ تەفروتوناکردنی کوردەکان!!

فۆرد لە وەڵامیپرسیارێکی تری ڕۆژنامەکە ئەڵێ:((ئەمریکا کوردەکانی تەنها بۆ داگیرکردنەوەی ـ ڕەقە ـ ئەوێ و ئامادەنیە لە ڕۆژئاوای کوردوستان شەر بکات!! ئەم ڕەفتارەی ئەمریکا ـ گێل و گوج نیە بەڵکو بێ رەوشتی و هەڵەیەکی سیاسیە!!

فۆرد ـ ئەمانگێرێتەوە بۆ حەفتاکانی سەدەی ڕابوردو ئەڵێ (( ئەوەبو ئەمریکا چەندین ساڵ کوردی عێراقی دژی ـ سەدام حسین ـ بەکارهێنا. و ئەپرسێ: جا تۆ بڵێی ئەمجارە ڕەفتارێکی جیاواز لەگەڵ (یەكیتی دیموکراسی و هێزەکانی پارێزگاری کردن لە گەلی کورد بکات؟ واتە جیاواز لە هەڵوێستی (هێنری کیسنجەر)ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. کەپشتی کوردەکانی بەردا لەبەر خاتری شای ئێران و ((سەدام))!! 

فۆرد لەشوێنیکی تردا بەڕاشکاوی ئەڵێ:((من چەند کاربەدەستیکی ئەمریکا پێیان وتووم ـ کوردەکان خەتایەکی گەورە ئەکەن کە پشت بە ئەمریکا ئەبەستن!!

فۆرد لەو باوەرەدایە کە سوریا بە یارمەتی ئێران و روسیاو هاوپەیمانەکانی سەرکەوتن بە دەست دێنێ. ئەوسا کوردەکان یان تەسلیم ئەبنەوە یان سوریاو ئێران بە یارمەتی تورکیا دەم کوت و سەرکوتیان ئەکەن!!

بەڕای من کورد لەهەر کوێیەک هەبێ تورکیا, ئیران, سوریا, عێراق هەر کوردە. لەهەر کام لەم ولاتانە لێ بدرێ هەر لەنەتەوەکە ئەدرێ. لەهەر کام لەم ولاتانەیش سەرکەوتن بە دەست بێنێ بۆ هەمو کوردە. بۆیە ئاوا کەرت و پەرت کراوین. بۆیە ئاوا بەگژیەکتریمان دا ئەدەن تا هەر ژێر دەستە بین!!

ئەمریکایش ئەگەر دەولەتەکەی حەفتاکان و سەدەی ٢١/هەمیش بێ. هەر دەوڵەتە زلهێزەکەی سەرقافڵەی سەرمایەدارانی جیهانە. هەر هەڵپەی داگیرکردن و دەسکەوت و داهاتە. لەهەر شوێنێک بۆی هەڵبسوڕێ. هەرگیز دۆست و لایەنگیری گەلانی ژێردەستە کراو نەبوەو نابێ ئەگەر بەرژەوەندی خۆی مسۆگەر نەکات. لەو پێناوەدا کار ئەکات و ئەزانێ چی ئەکات و بۆچی؟! لەلایەکەوە کورد پڕ چەک ئەکات بۆ ئەوەی لە بریتی خۆی شەڕی داعشیان پێ بکات. لەلایەکی ترەوە بە (پەکەکە) ئەڵێ تیرۆریستو هانی تورکیا ئەدات بۆ تێکشکاندنی.. لەم لایشەوە بە تورکیا ئەڵێ لە دوای کۆتایی شەری (داعش) داگیرکردنەوەی (ڕەقە) یەکێتی دیموکراتی و هێزەکانی پارێزگاری کردنی گەلی کورد یەکسەر چەک ئەکات... کەچی لەهەمان کات دا ڕای ئەگەیەنێت کە ئیتفاقی لەگەڵ کوردی سوریا کردوە بۆ ماوەی (١٠ ساڵ). واتە هەر خەریکی دەست بڕین و تەفرەدانە لەلایەکی ترەوە ئەڵێ ڕیفراندۆم بکەن کەچی ئەڵێ ((بەکوردەکانمان وتوە مەیکەن)) 

ڕۆبەرت فۆرد دیبلۆماسیەکی گەورەی ئەمریکایە بێ گومان پەروەردەی وەزارەتی دەرەوە و (سی. ئای. ئەی) ی ئەو دەولەتەیە و باش لە فرت و فێڵی حکومەتەکەی تێگەیشتوە و راستەکان ئەخاتە ڕو. چاوەرێی پاداشت نیە لە ئێمەی کورد. ئەمەیشی کە درکاندویەتی ئەنها قسەی خۆی نیە ... ئێمەیش خۆان و شیرمان.