ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

مانگی /تەموزی/1973 ئاوو هەوا زۆر گەرم بوو،بارو دۆخی سیاسی لەعێراق و كوردستان گەرمتر بوو،لەلایەك حزبمان ـ حزبی شیوعی عێراق ـ تا زە بەرەی نیشتیمانی و نەتەوایەتی پێشكەوتنخوازی لە گەڵ حزبی بەعس مۆركرد بوو،لەلایەكی ترەوە گرژی لە نێوان شیوعی و پارتی دەركەوتبوو ، دژی یەكتر لە رۆژنامەكان دە یانووسی ،بە هۆی جیاوازی لە بۆجوون و هەڵسەنگاندنی هەر دوو حزب بۆ بارو ودۆخی سیاسی لە عێراق و كوردستان و پەیوەندییەكانی عێراق لە گەڵ دە ولەتان ، لە هەمان كاتدا حزبمان پەیوەندی شۆرشی ئەیلولی لە گەلً ئەمریكا و ئێران بەو ئاستەی كە هەبوو بە راست و دروست نەدە زانی و،حزب بڕوای وابوو كە ئێران و ئەمریكا دۆستی راستەقینە ی گەلی كوردمان نین ، بە تایبەتی ئێران ئەگەر راست دە كات با چارەی قە زییەی گەلی كورد لە ئێران بكات،پەیوەندییەكانی هەر دوو حزب ئالۆزی و توند و تیژی تێكەوت ، بە تایبەتی كە پارتی لە سەرتاسەری كوردستان ده‌سه‌ڵاتدار بوو، لە زۆر ناوچەو شار و لادێیەكانی كوردستان دەستد رێژی لە لایەن پێشمەرگە و ئەندامانی پا رتیەوە بۆ سەر رێكخراو و ئەندامانی حزبمان لە پەرەسەندن و فراوان بووندا بوو، سەركردایەتی حزبمان بە دڵسۆزی و جد دییەوە هەوڵی ئاسایی كردنەوە ی پەیوەندییەكانی لە گەڵ سەركردایەتی پارتی دە دا و،چەند جار شاندی حزبمان بە سەرۆكایەتی هاورێی ئاشتیخواز و رۆڵەی بە وە فای كوردستان (عزیز محمد) سەردانی سەركردایەتی شۆرشی لە ناوچەی گەڵاڵە كرد و،لە گەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی دیدار و كۆبوونەوە ئەنجام دراو، هەر وا كۆبوونەوەی تایبەت لە گەڵ جەنابی (مستەفا بارزانی) ساز دەكرا،بەڵام هەوڵەكان هیچ بەرهەم و ئەنجامی باشەی نەبوو،لەم لاوەشەوە حزبی (بەعس) ئاگری دوو بەرەكی و ناكۆكی و گرژی بارو دۆخەكەی خۆشدەكرد، حزبمان لەوە دڵنییا بوو كە دابڕانی پارتی و شیوعی لە یەكتر زیانی زۆری بۆ هەر دوو حزب دەبێت و، زەرەرمەندی سەرەكیش شۆرش و گەلی كوردمان دەبن ، رای حزبمان ئەوە بوو كە پێویستە پارتی و شیوعی بە یەكەوە لە بەرەی نیشتیمانی لە گەڵ حزبی 

(بەعس) دا بن، چونكە پێكەوە دەتوانن هاوسەنگی بارودۆخەكە رابگرن ، هەموو هەوڵ كۆششەكان لە پێناو راگرتنی بارو دۆخەكە و تێكنەچوونی بئ سوود بوو،هەر لەم كات و ساتە دا دوانزە هاورئ لاومان لە دەرەوە بە رێگای سوریا بۆ ناوچەی دهۆك گە رابوونەوە،لەلایەن فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان (عیسی سوار) شوێن بزر كران ، باسی ئەم رووداوە كەوتە سەرلاپرەی رۆژنامەكانی هەر دوو حزب....لەم بارو دۆخە ئاڵۆز و دژوارە دا،لە كۆتایی مانگی /تەموزی/1973 ،لەلایەن هاورێی شەهید (عادل سلیم) ئاگادار كرام كە لە ماڵی هاورئ (د.سامیە چاوشلی) ئامادە بم ، لە كات و شوێنی دیاریكراودا ئامادە بووم ، ئەندامانی تری لێژنەی مەحەلی كە ئەو كاتە لە ناو شاری هەولێر بوون ، كە ئەم هاورێبانە (عادل سلیم ،د.سامیە چاوشلی، مەلا بكر ،نجم الد ین مامۆ ، محمد خلیل،مەلا احمد ناسراو بە مەلا نەفتە، محمد شێروانی، ابو دارا ) ئامادە بوون، شەهید (عادل سلیم) ئاگاداری كردین كە ئەم كۆبوونەوەیە لە گەڵ هاورئ (ڕەمۆ شێخۆ ناسراو بە ابو جەنگۆ) ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی سوری ده‌بێت... دواتر هاورئ (ابو جەنگۆ) ئامادە بوو و ، كۆبوونەوەكە دەستی پێكرد و، هاورئ (عادل) ووتی بە ناوی هاورێیانی لێژنەی مەحەلی هەولێر بە خێربێن و ،خۆشحاڵی خۆی و هاورێیانی بە سازدانی كۆبوونەوەكە دەربری و ، داوای لە هاورئ (ڕەمۆ شێخۆ) كرد كە لە سەر بارو دۆخی سورییا و حزبی شیوعی سوری قسەمان بۆ بكات ، سەرەتا هاورئ (ڕەمۆ) ووتی زۆر شادم كە لە گەڵ هاورێیانی حزبی برامان،حزبی شیوعی عێراق ،لە هەولێر كۆدەبمەوە و باسی پەیوەندی 

مێژووی برایانەمان دەكەین، بەردەوام بوو و ووتی حزبمان ،حزبی شیوعی سوری، لە ماوەی رابووردوو دا بە بارێكی زۆر خراپ و نالەبار رەتبوو،بە هۆی كەرتبوون (انشقاقی) لە ناو رێزەكانی حزبمان ، ئەم كردەوەیە ژمارەیەك لە سەركردە و كادیر و ئەندامانی حزب بە سەرپەرشتی (یوسف فیصل) ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزب ئەنجامدرا، ئێمە لە سەركردایەتی حزب و بەتایبەتی سكرتێری حزبمان هاورئ (خالد بگداش) هەوڵی زۆرماندا بۆ ئەوەی ئەو كەرتبوونە روونەدات و حزب لە قەیرانەكە دەرباز بكەین ، بەڵام نەتواندرا چارەی گیرو گرفتەكان بكەین و، كەرتبوون روویدا كە دەبوو روونەدات ، ووتی (یوسف فیصل) وبرادەرەكانی لە ژێر تەوژمی بیرو باوەری نەتەوایەتی عەرەب دابوون ، ئێستاكە بارو دۆخی حزبمان لە كاتی روودانی (انشیقاقەكە) چاكترە و، ژمارەیەكی زۆر لە ئەندام و كادیرانی حزب گەراونەتەوە بۆ باوەشی حزب ، هەروا توانیومانە پەوەندی لە گەڵ زۆربەی ئەو هاورئ و رێكخراوانەی كە لە حزب پچرا بوون رێكبخەینەوە ، هاورئ (ڕەمۆ شێخۆ) ووتی 

(انشیقاق چییەكان) ئامانجییان بوو دەست بە سەر دارایی و چاپخانەی حزب دابگرن ، بەڵام ئەم كارەیان بۆ مەیسەر نەبوو و، هەموو شتەكان لە لای حزبە و لە دەستێكی (ئەمین) دایە، ئەنجا هاتە سەر پەیوەندی نێوان حزبی شیوعی سوری و حزبمان و ، ووتی پەیوەندی نێوانمان زۆر كۆنەو مێژووییە و بەردەوام برایانە و هاورێیانە بووە و ، بۆ سەردەمی هاورێی نەمر (فهد) دەگەرێتەوە ) ،حزبمان ،حزبی شیوعی سوری ، بەردەوام دەبێ لە توند و تۆڵكردنی هەموو جۆرە پەیوەندییەك لە گەڵ حزبی شیوعی عێراق و ،لە هاوكاری حزبتان بەردەوام دەبین ، پاشان ووتی لەم رۆژانە سەردانی سەركردایەتی شۆرش دەكەم ، لە گەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی كۆدەبمەوە و، بارو دۆخی كوردستان و شۆرش و پەیوەندی حزبمان لە گەڵ پارتی جێگای بایەخی هەردوو لامان دەبیت و،دیداریشم لە گەڵ سەرۆك (مستەفا بارزانی) دەبێت ،لە كۆتاییدا ووتی حەز دەكەم لە هاورێیانمەوە هەواڵ دەنگو باس و چاڵاكی رێكخراوەكانی حزب و باری سیاسی ناوچەكەتان بزانم و، دووبارە سوپاستان دەكەم بۆ ئەم كۆبوونەوەیە ...شەهید هاورئ (عادل سلیم) سوپاسی هاورئ (ڕه‌مۆ) كرد و ، ووتی رێكخراوەكانی حزبمان له‌ هه‌موو شا رو شا رۆچكه‌ ولاێیه‌كانی كوردستان بوونییان هه‌یه‌ و، چاڵاكی جۆراو جۆر ئەنجام ده‌ده‌ن و، په‌یوه‌ندی هاورێیان و رێكخراوه‌كانی حزب له‌ گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر فراوانترو چاكتر بووه‌ ، ئێستا كه‌ ، رێكخراوه‌كانما ن بە شێوه‌یە كی نیمچه‌ ئاشكرا كار ده‌كه‌ن ، هاورێیانمان به‌ر ده‌وام كۆرو كۆبوونه‌وه‌ی فراوان بۆ دۆست و لایه‌ نگرانی حزب ساز ده‌كه‌ن ، به‌ مه‌به‌ستی رۆنكردنه‌وه‌ی گرنگی یه‌ره‌ی نیشتیمانی له‌ گه‌ڵ حزبی به‌عسدا ، به‌لام له‌ سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێر بارو دۆخی كار كردنی هاورێیانمان باش نییه‌ و، په‌یوه‌ندی نیوان ئه‌ندام و لایه‌نگران حزبمان و پارتی گرژی زۆری پێوه‌ دیاره‌ و گه‌ڵێك شه‌ر و پێكدادان روویداوه‌ و ، هێرش و ده‌ستدرێژی ئه‌ندامان و پیشمه‌رگه‌ی پارتی یۆ سه‌ ر هاورێیا نمان فراوان بووه‌ ، حزبمان وته‌واوی ریكخراوه‌كانی له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ دان دۆخه‌كه‌ ئاسایی بكه‌نه‌وه‌ ، به‌ڵام هه‌ست به‌ خاوبوونه‌وه‌ی كرژییه‌كان ناكه‌ین .. په‌یوه‌ندی حزبمان و پارتی زۆر گرنگه‌ و پارا ستنی به‌ ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین ، ئه‌وه‌نده‌ی بۆمان بكرێت به‌و ئاراسته ‌یه‌ تیده‌كۆشین ، هه‌روا هاورئ (عادل) ووتی سه‌ردانه‌كه‌ت بۆ لای سه‌ركردایه‌تی پارتی گرنگه‌ و هیوادارین سه‌ركه‌وتوو بیت ، پێشنیار ده‌كه‌م له‌ كاتی كۆبوونه‌وه‌ت له‌ گه‌ڵ سه‌رۆكی پارتی و شۆرش ( مسته‌فا بارزانی) گرتنی دوانزه‌ هاورێیكانمان باس بكه‌یت ، ئەنجا هاورئ (عادل سلیم) ئاماژه‌ی بۆ هاورئ (محمد خلیل) كرد و، ووتی ئه‌م هاورییه‌ش له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی تر له‌ هاورێیان له‌ لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی (عیسی سوار) بۆ ماوه‌ی رۆژو شه‌وێك گیرا بوون ، ئه‌مانه‌ش له‌ سۆفییه‌ت به‌ ریگای سوریا یۆ كوردستان هاتبوونه‌ وه‌ ....له‌ كۆتاییدا هەندئ پرسیار له‌لایه‌ن هاورێیانه‌وه‌ له‌ هاورئ (ره‌مۆ شێخۆ) كرا به‌ تایبه‌تی قه‌ زییه‌ی گه‌لی كوردمان و په‌ یوه‌ندییان له‌ گه‌ ڵ حزبی به‌عس ، له‌ بارو دۆخی ئه‌و كات كۆبوونه‌وه‌كه‌ گرنگ وبه‌ سود بوو. 

ره‌وه‌ند

2/7/2017