ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەماوەی دوای جەژنی رەمەزانی رابردوو چەند بەرپرسێك لە حكومەتی هەرێم بەتایبەتی چەند شارەوانی و گەشت و گوزار بەژمارە باسیان لەهاتنی گەشتیاران كرد بۆ هەرێمی كوردستان.

راستە بەدەیان هەزار گەشتیاری ناوەڕواست و خواروی عێراق بۆ هەفتەیەكیش بێت خۆیان لەدۆزەخی گەرمای باشور رزگار دەكەن و بەرەو هاوینە هەوارەكانی كوردستان دێن، بەڵام با وەزارەتە پەیوەندیدارەكان لەحكومەتی هەرێم خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكان دابین بكەن بۆ ناوچە گەشتیاریەكان و هاوینە هەوارەكان، زۆربەی رێگاكان پڕ لەتاسەن، بەتایبەتی رێگاكانی قەزای سۆران كە مەڵبەندی چەندین هاوینە هەوارە، ماوەی چوار ساڵە حكومەتی هەرێم نەیتوانی تەنیا لۆفەكەی بەرامبەر تاڤگەی گەلی عەلی بەگ چاك بكات و ئیشی تیا وەستا، ئەوەندی باشە كەرتی تایبەت خەریكی رێكخستن و جوانكاری لەهاوینە هەوارەكانی بێخاڵ و گەلی عەلی بەگ، بەڵام حكومەت ناتوانێ‌ رێگاكان نۆژەن بكاتەوە هەروەها زۆربەی شوێنەوارەكان و ئەو رێگایانەی بۆ شوێنەوارەكان دەچن پشتگوێ‌ خراون، بەنموونە گەلی ئاكرێ، ئەشكەوتی شانەدەر، قەلای پاشای كۆرە لە سۆران .. هتد..