ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

له‌بابه‌تێكی تردا من باسم له‌وه‌ كردوه‌ ,به‌رله‌كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی عێراقییه‌وه‌ 

شاری هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ڵگری نازناو و پێناسه‌ی شاری شاعیران بوو . به‌ڵام پاش 16 ی 3 ی 1988 پێناسه‌ و پاشگری شه‌هیدیشی بۆ زیاد بوو واته‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بویه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید (هه‌رچه‌نده‌ من بۆخۆم له‌سه‌ر پاشگری شه‌هید تێڕوانین و بۆچونی جیام هه‌یه‌ , پێشتر له‌م باره‌یه‌وه‌ تێڕوانینی خۆمم خستۆته‌ ڕوو ,ئه‌گه‌ر پێویست بكات , جارێكی دیكه‌ش قسه‌ی له‌باره‌وه‌ ده‌كه‌م ) .

ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه‌ ,قسه‌و باسی لێوه‌بكه‌م بۆئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نا لایه‌نی په‌یوه‌ندار هه‌لوێستی روونی هه‌بێت له‌م باره‌یه‌وه‌ . ساڵ 2006 له‌گه‌ڵ وه‌فدی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی به‌ میواندارێتی ڕێكخراوی دۆستایه‌تی كورد –یابانی میوانداری سالیادی هێرۆشیما كرام ,ئه‌و سه‌ردانه‌ بۆ من وانه‌یه‌كی گه‌لێ گرنگ بوو كه‌ توانیم زۆر شتی لێوه‌ فێربم . من نامه‌وێت لێره‌دا به‌راورد له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی حوكمدارێتی ژاپۆنیه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێمدا بكه‌م ,وه‌ناشمه‌وێت به‌راورد له‌ ئینتماو هه‌ڵوێستی نیشتمانییانه‌ی به‌پرسانی هه‌ردوو ووڵات دابكه‌م .له‌به‌رئه‌وه‌ی لای هه‌مووان ڕوون و ئاشكرایه‌ ,به‌ڵام ئه‌توانم ئه‌وه‌ بڵێم ژاپۆنیه‌كان پاش ئه‌و هێرشه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكیه‌كان به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی كردیانه‌ سه‌ر هه‌ردوو شاری هێرۆشیما و ناكازاكی كه‌ له‌ئه‌نجامدا هه‌رله‌شاری هێرۆشیما 150 هه‌زار شه‌هیدی لێكه‌وته‌وه‌ و ته‌واوی شاره‌كه‌ خاپورو وێرانكرا ,ژاپۆنیه‌كانی هاندا ووڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و ووڵاتێكی خاوه‌ن پیشه‌سازییه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌هێز به‌رن و له‌م پێناوه‌شدا هه‌وڵی سه‌قامگیركردنی ئاشتی بكه‌نه‌وه‌ و خۆیان له‌ شه‌ڕ دوور بخه‌نه‌وه‌ . به‌لی ژاپۆنیه‌كان پاش كۆتایی جه‌نگی دووه‌می جیهانی ئه‌وه‌ی ویستیان ئه‌نجامیان دا و دواجاریش تا ئه‌م سه‌روه‌خته‌ ووڵاتتته‌كه‌یییان یه‌كێكه‌ له‌ووڵاته‌ بببه‌رههههه‌ه‌مهێنه‌ره‌كانی جیهان كه‌ خاوه‌ن پیشه‌سازییه‌كی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و توانیان سسسوووود له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌و جه‌نگه‌ وه‌ر بگرن .

جارێكی دیكه‌ ده‌یڵیمه‌وه‌ من نامه‌وێت له‌نێوان ئێمه‌ و ژاپۆنیه‌كانا جیاوازییه‌كانمان بخه‌مه‌ ڕوو , به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی بچمه‌ سه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ی بابه‌ته‌كه‌م هه‌رێمی كوردستان ڕاسته‌ تا ئێستا نه‌ ووڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه‌ , به‌ڵام هه‌رێمی ده‌ست سپی نییه‌ .

به‌هه‌رحاڵ لێره‌وه‌ ده‌چمه‌ سه‌ر ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه‌م , ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ و كیمیابارانكرد ن و ده‌رئه‌نجامی هێرشی به‌عسییه‌كان و ئه‌مشاره‌ پاش بیست و شه‌ش ساڵ له‌ حكومدارێتی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌ییمان .

ئه‌گه‌ر به‌راوردێك له‌نێوان ساڵانی رابردوو و ئێستای ئه‌مشاره‌دا بكه‌ین ,ئایا ده‌توانین ڕاستگۆیانه‌ گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی به‌تایبه‌ت كه‌ توانیبێتی سیمای ئه‌ندازیاری شارستانی شاره‌كه‌ی به‌چه‌شنێ گۆڕیبێت ,كه‌ بوبێته‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی بتوانین بڵیین ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی پاش بیست و شه‌ش ساڵ له‌ حكمدارێتی ده‌سه‌لاتی نه‌ته‌وه‌ییمانه‌ ڤ له‌وه‌ڵامدا نه‌خێر , ئه‌وه‌ ڕاسته‌ به‌ درێژایی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی پاش كیمیابارانی شاره‌كه‌ توانراوه‌ دارو په‌ردووی كه‌لاوه‌كان ئاوه‌دانبكرێته‌وه‌ و سه‌رباری ئه‌وه‌ش خه‌ڵكی شاره‌كه‌ چه‌ندین گه‌ڕه‌كی نوێ له‌شوێنی ده‌شتی شاره‌كه‌ بنیات بێنن وه‌ك گه‌ڕه‌كه‌كانی (ئه‌ندازیاران و ڕێگای عه‌بابه‌یلێ و هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی كیمیابارانی یه‌ك و دوو خانووی یه‌ك شه‌هیده‌كان و شه‌هیده‌كانی پارتی .....هتد ) به‌ڵام ئه‌مه‌ ناكاته‌ ئه‌وه‌ی له‌پاش ئه‌م بیست و شه‌ش ساله‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌درێژایی ئه‌م سالانه‌ حوكمدارێتی ئه‌م هه‌رێمه‌ی له‌ده‌ستدایه‌ و به‌ڕیوه‌ی ده‌بات توانیبێتی بیر له‌و گۆڕانكارییه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ پێویست بوو چه‌ند سالانێك له‌مه‌وبه‌ر ئێمه‌ هه‌ستمان پێ بكردایه‌ ,نه‌ك به‌و شكڵه‌ی تا ئێستاش ڕێگاو بان و شه‌قامه‌كانی ناوشاره‌كه‌ هه‌مان دیزاینی ساڵانی شه‌ست و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوون , به‌شكڵیك ئینسان ئه‌توانێ زۆر ڕاشكاوانه‌ هه‌ست به‌و ڕاستیه‌ بكات كه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ نه‌یتوانیوه‌ سوود له‌ده‌رئه‌نجامی هێرشی كیمیابارانی شاره‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌عسییه‌ عێراقیه‌كانه‌وه‌ وه‌ربگرێت به‌چه‌شنێك دواجار هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌ ده‌رونییه‌كانی ئه‌م تاوانه‌ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و ده‌روونی ڕزگاربووانی تاوانه‌كه‌ بدات ,به‌شكڵیك كه‌ تا ئێستا ئه‌م كاریگه‌رییه‌ زۆر به‌ ڕونی ئاشكرا له‌سه‌ر ژیانی دانیشتوانی شاره‌كه‌ زۆربه‌تایبه‌ت ڕزگاربووانی تاوانه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت ,من لێره‌دانامه‌وێت نمونه‌كان بخه‌مه‌ ڕوو به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته‌ زۆر به‌ ئاسایی به‌ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌توانین هه‌ستی پێبكه‌ین .

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ده‌كرا فه‌رمانڕه‌وایانی ئه‌م هه‌رێمی كوردستانه‌ ,پاش ئه‌م هه‌موو ساڵانه‌ی خزمه‌تی فه‌رمانڕه‌واییان ه‌بری ئه‌وه‌ی كۆمه‌لگایه‌كی به‌رخۆریان به‌رهه‌م هێنابا بیریان له‌ به‌ بازاڕكردنی ده‌شتی شاره‌زوور بكردبایه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌كرا ئه‌م هۆكاره‌ ببوایه‌ته‌ مایه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی نه‌ك به‌ته‌نها شاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڵكو ده‌بویه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باش بۆ به‌ده‌ستخستنی سه‌رمایه‌ و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ده‌بویه‌ مایه‌ی خستنه‌ گه‌ڕی له‌شكرێكی گه‌وره‌ی بێكاری له‌شاره‌كه‌دا .

له‌ئێستادا به‌ ڕاده‌یه‌ك و به‌شێوه‌یه‌كی دیار له‌شكرێكی بێكاری له‌م شاره‌دا به‌دیده‌كرێت كه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری چایخانه‌ له‌ پانتاییه‌كی كه‌م و به‌رته‌سك دا ..بوونی ئه‌م ژماره‌ زۆره‌ی ژایخانه‌كانی شار پاش بیست و شه‌ش ساڵ ئه‌وه‌مان لا ئاشكرا ده‌بێت ,كه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ نه‌ك نه‌یتوانیوه‌ سوود له‌ كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌رئه‌نجامی تاوانه‌كه‌ وه‌ربگرێت ,به‌ڵكو بوه‌ته‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی زۆر خه‌مساردانه‌ له‌ سیمبوله‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان بڕوانێت .

بۆیه‌ زۆر ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر پاش بیست و شه‌ش ساڵ كه‌سێك سه‌ردانی ئه‌مشاره‌ بكاته‌وه‌ هه‌ست به‌و گۆڕانكارییانه‌ ناكات ,كه‌ ده‌بوو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ بكرابان .