ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرکەوتنی سەربازی لە جەنگدا تەنها بەوە کۆتایی نایەت کە لایەنی بڕاوە چەند دەڤەرێک،شارو شارۆچەکەیەک،شوێنی ستراتیجی و تاد ، کۆنترۆڵ دەکات ،کە دەشێت لایەنی بڕاوە پێشتر لەدەستی دابن ،یاخود هی لایەنی دۆڕاوبووبن و داگیری کردبن، بەڵکو لایەنە گرنگەکەی،بریتیە لە دەستکەوتی سیاسی،کەواتە سەرکەوتنی سەربازی وەسیلەیەکە بۆ ئامانجێک ،کە ئەوەیش دەسکەوتی سیاسیە.

دەمێک لاپەڕەکانی مێژوی جەنگەکان هەڵدەدەینەوە بۆمان دەردەکەوێت کە لایەنی دۆڕاو زۆر جار وڵاتەکەشی لەدەست داوە و لایەنی براوە وەک داگیرکەر ڕەفتاری لەگەڵ وڵاتی دۆڕاودا کردوە.

خۆگەر دەسەکەوتەکانی لایەنی براوە تەنها لە چەند باژێرو گوندو دەڤەرێکدا خۆی بینیبێتەوە ، ئەو دەمە براوە تا بۆی کرابێت بە فشاری هەمەجۆر و بە هەڕەشەی بەردەام ، زۆرترین مەرجی خۆی بەسەر لایەنی شکستخواردوودا فەرزکردوە.

جا ئەمەش سروشت و دەرهاوێشتەی ئەو ململانێیانەن کە بەر لە جەنگ و لە کاتی جەنگدا بەڕیوەدەچن و لایەنی سەرکەوتوو دەسکەوتەکانی ئەو ململانێیە دەچنێتەوە.

لەسەروووەختی ڕووداوەکانی [16]ی ئۆکتۆبەردا گەلی کورد ،بە دەستی دەسەڵاتی کوردی پتر لە ٪50 ی خاکی کوردستانی لەدەستدا ،کە جگە لە کەرکوک ژمارەیەکی زۆر شارو شارۆچکەو گوندو بیرە نەوتی لەخۆ گرتبوو.

ئەم دەسکەوتە زۆر و مەزنانە کە بەخێراییکی پێوانەیی چنگی عەبادی کەوتن ،ئەمەش شەهیەی عەبادی بۆ بەدەستهێنانی دەسکەوتی زیاتر کردەوە.

پێدەچێت عەبادی لەسەر مێزەکەی خشتەیەکی دواکاریەکانی یا دەسکەوتەکانی ئایندەی دانابێت و بە پێی تەوقیت و گرنگیان دەیدات بە ڕووی بەرپرسانی هەرێمدا .

بەمەش دەیەوێت خەڵکی هەرێم و دەسەڵاتەکەی وەک [حاجی لەقلەقەکەی مەلای مەشهورە لێبکات]

بێگومان جێبەجێ کردنی ئەو فشارانەی عەبادی دەبێتە هۆی دەستبەرداربوونی سەروەریەکانی دەسەڵاتی هەرێم کە لە هەیبەت و سەنگی دێنێتە خوارێ.

تا ئێستا دەسەڵاتدارانی هەرێم هەندێک لە دواکاریەکانی عەبادیان جێبەجێ کردوەو ، لەگەڵ هەندێکیشیان کات دەکوژن ،ئەوەش بە ئومێدی هاتنە کایەی دۆخێک کە عەبادی هێزی فشاری لاواز ببێت و مکووڕ نەبێت لەسەر جێبەجێ کردنیان. 

بڕێک لەم داواکاری و ئیجرائات و فشارانە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمەوە هەیە ،هەندێکیشان کاریگەری سەلبی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی کوردستان هەیە. 

هەوڵەدەم لە چەند خاڵیکدا داواکاری وفشارەکانی عەبادی بۆ سەر هەرێم ،بەتایبەتی ئەوانەی کە زۆر گرنگن بخەمە ڕوو.

 

1. هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕەفراندۆم بە فەرمی لە لایەن حکومەتی هەرێم یا پەرلەمانەوە ،چونکە عەبادی بەوە قایل نیە کە نێچیر بارزانی وتویەتی ئیمە ڕێز لە بڕیاری دادگای فیدرالی دەگرین ، بەڵکو هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ڕیفراندۆم و سەرجەم دەرئەنجامەکانی ئەو ڕیفراندۆمە ئامانجە.

2. گۆڕینی ناوی {هەرێمی کوردستان } بە پارێزگاکانی باکووری عێراق ، ئەمەش لە کاتی لێدوان و قسەکردنەکانی عەبدای و نووسراوەکانی بڕێک لە دامەزراوەکانی عێراقدا بە ئاشکرا هەستی پێدەکرێت، کە تەواو پێچەوانەی دەستووری عێراقیە.

3. داگرتنی ئالای کوردستان لە سەرجەم داموودەزگاکانی فەرمی و بارەگا حیزبیەکان لە کەرکوک و باژێرەکانی دیکەی ژێر دەسەلاتی عەبادی.

4. دەرکردن و گواستنەوەی بەرپرسە کوردەکان لە ئیدارەی کەرکوکدا، بەشێوەیەک لە ئێستادا کورد لەو دەزگایانەدا کەمینەن.

5 . لەدەستدانی هەموو پۆستەباڵاکان لە کەروک کە بەدست کوردەوە بوون. 

6. گواستنەوەی دادوەرە کوردەکان لە خانەقین و هێنانی دادوەری عەرەب لە جێگەیان.

7. هەوڵدان بۆکۆنترۆڵکردنی هەردوو فڕۆکە خانی هەولیرو سلیمانی.

8. ڕادەستکردن و کۆنترۆڵکردنی خالە سنووریەکان .[ئەمانە هیشتا نەخراونەتە بواری جیبەجێ کردنەوە] 

9. تێکدانی پێکهاتەی ئەنجومەنی پارێزگای کەروک بە جۆرێک کورد وەک زۆرینە نامێنیەوە .

10.ئاڵوگۆڕ پێکردنی سێ لیوای سنوور کە لە سنوورەکانی هەرێمدا جێگیر بون و ،گواستنەوەیان بۆ دەرەوەی هەرێم.

11. داواکاری ڕادەستکردنەوەی سەرجەم داهاتە نەوتیەکان و گومرگەکان بە حکومەتی ئیتحادی کە لە ماوەی ڕابردوودا کەس نەیدەزانی چەندن و چیان بەسەر دێ.

12. پابەند نەبوونی حکومەتی عیراق بە دانەوەی قەرزە دەرەکیەکانی هەرێم کە نزیکەی 10 ملیار دۆلار دەبیت.

13. کەمکردنەوەی فەرمانبەرە کوردەکان لە باڵویزخانەو کونسڵخانەکانی عێراق لە جیهاندا.

14.هەوڵدان بۆ گەیاندنی دەسەلاتی مەرکەزی تا زاخۆ.

15.تعریبکردنی هەندێک لە دەڤەرو گوندە کوردیەکان بە تایبەت گوندی{پەڵکانە}

16.بەکار نەهێنانی زمانی کوردی لە پسولەی خواردنی وەزارەتی بازرگاندا.

17. پەکخستنی هەندێک لقی بانک و نووسینگەکانی بانکە عیراقیەکان لە باژێڕەکانی کوردستان.

18. ڕێگری لە چوونی بەرهەمە کوردیەکان لە شارەکانی کوردستانەوە بۆ شارەکانی خوارووی عیراق ،بە بەهانەی نەبوونی مۆڵەتی عێراقی.

19. مامەلە نەکردن لە گەڵ هەڵەبجە وەک پارێزگار.

20. دستگرتن بە سەر 535 بیرە نەوتدا لە کوردستان.

21. ڕێگەگەرتن لە کۆمپانیاکانی بواری نەوت{سەربە هەردووحیزب} بۆ واژۆکردنی ڕێکەوتن لەگەڵ کۆمپانیا بێیانەیکاندا، بەتایبەت لە کەرکوک بۆ فرۆشتنی نەوت.

22. تەگەرە خستنە بەردەم کۆمپانیاکانی مۆبیل لە کوردستان ،بە بیناوی وەرنەگرتنی مۆڵەت لە بەغدا.

23. فشاری عەبادی بۆ سەر ئیران و تورکیا تا ڕێگەنەدەن بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕیگەی دەروازە سنوورەکانیانەوە.

24. وەرگرتنەوەی مۆڵەتی کاری حەواڵەی دراو لەسەرجەم کۆمپانیاکانی دراو لە هەرێم.

25. وەستاندنی هەناردەو هاوردەکردنی نەوت لە لایەن ئیرانەوە بۆ کوردستان.

تا ئستا ئەم خاڵانە هەمووی جێبەجێ نەکراون ،لێ بێگومان عەبادی بەردەوام دەبێت لە فشارو هەوڵەکانیدا بۆ جێبەجێ کردنیان لە ئایندەدا، دیارە ئەمەش پەیوەندی بە دۆخی هەریم وڕەوشی عێراق و فشاری نێو دەوڵەتیەوە هەیە بۆسەرعەبادی .

 

 

  • 1