ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە سادەترین پێناسەی سیاسەتدا بریتی یە لە هونەری بردنەوەی ئەگەرەکان ، بردنەوەی ئەگەرەکانیش پابەندی کۆمەڵێ هەلومەرجی خودی و بابەتین کە پێشتر زەمینەسازیت نەکردبێت و هەلومەرجی فاکتی بەهێزت نەخوڵقاندبێت لە گەمەی سیاسیدا بردنەوەی هەموو ئەگەرەکان لەبەرژەوەندی خۆت ئەستەمە،ئەگەر سەیری ئێستای حاڵی کورد بکەین دەبینین هەلومەرجەکان لەسەر هیچ ئاستێک لەبەرژەوەندی دانین لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی بەهۆی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و نەهاتنەوەی خواستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەگەڵ ئەم پرسەی کورد هەرچەند مافی ڕەوای گەلی کوردیشە بەڵام کورد بەو هۆیەوە توشی لاتەریک بونێکی سیاسی بوە ،لەناوخۆدا توشی ئەزمەیەکی قوڵی ئابوری و سیاسی بووە ،لەسەرئاستی عێراق هەموو کارتەکانی ڕۆیشتون ،لەهەل ومەرجێکی ئاوادا زەمینە نیە بۆ بردنەوەی ئەگەرەکان تەنیا یەک شت هەیە ئەویش ڕێکەوتنە لەگەڵ بەغداد بەپێی دەستور،یەکێک لەو بابەتانەی ئێستا دەسەڵاتی کوردی سەرقاڵ کردوە بابەتی تێپەڕاندنی بوجەیە ،لەکاتێکدا تەواوی لایەنە کوردیەکان ناڕازین بەڵام بوجە تێدەپەڕێندرێت !ئایا کە ئێستای کورد هەلومەرجی پێش ڕیفراندۆمبا وا ئاسان بوجە دژی خواستەکانی کورد تێدەپەڕی ؟ بەدڵنیایەوە نەخێر چونکە ئەوکات پێگەی کورد دەیان ئەوەندەی ئێستا بەهێز بوو بەغداد ئامادەبوو ٪۲۰ بوجە بدات بەکورد دەیان ئیمتیازی تر بەڵام کورد هەرگیز لە مێژوودا ڕانەهاتووە لە بەهێزیدا مفاوزات بکات کە ئەوە یەکێکە لە خاڵە هەرە خراپەکانی سیاسیەکانی کورد ،لە ئێستاشدا کە بەغدا تێگەیشتوە کورد جگە لە ڕازی بوون بەمەرجەکانی بەغداد دەرفەتێکی تری نەماوە،بەئارەزووی خۆی یاری بە کارتەکان دەکات ،گریمان کورد ڕازی نابێت بەو بەشە بودجەیە ،بەدیل چیە؟وا مانگی ۳یە نیو مووچەی مانگی ۱۱/۲۰۱۷ دابەش نەکراوە ،دوونیایەک قەرزی کۆمپانیاکان قەرزارە خەڵک تووشی دەیان کێشەی کۆمەڵایەتی و قەیران بووە ،کەوابێت گرنگە سیاسیەکانی کورد لەو دۆخە بیر لە پاراستنی هەرێمی کوردستان بکەنەوە ،دەکرێ لەو قۆناغە ئەو بەشە بودجەیە قبوڵ بکرێت بەڵام ناڕەزایەکانیش جێگای خۆی بوون لەوانەیە دژی کۆمپانیا و داهاتی هەردووک حزب بێت بەڵام دواجار کە ژیان و گوزەران بۆ هەرێم نەگێڕدرێتەوە دوورنیە بە هەڵچوونی جەماوەری ئەم هەرێمەش لەدەست بدەین ،وە قبووڵی بوودجە کۆتای مێژوو نیە بۆ کورد بەڵکو دەکرێ سەرەتای هەستانەوە بێت ،خۆی بەهێزبکاتەوە لە ڕووی ئابووری بە پلانی تازە و دووبارە مافەکانی بەدەست بێنێتەوە ،چونکە ڕێژەی دیاریکراوی بوودجە مادەیەکی دەستوری نیە لە دەستوردا جێگیرکرابێت و دەستکرای نەکرێت ،بەڵکو پابەندە بە اتفاقی سیاسی ،اتفاقی سیاسیش پابەندە بە پێگەی بەهێز کورد تا دوێنێ بەهێز بووە زیاتر لە ٪۱۷شی دەدایە بەغداد کە ڕێکەوتنی لەگەڵ بکردایە، ئەمڕۆش بێ هێزە ٪۱۲٫٥ بەسەردا فەڕزدەکرێت ،گرنگە تێبگەین کە مەرج نیە هەمیشە هاوکێشە سیاسیەکان لەبەرژەوەندیمان بن بەڵام گرنگە هەمیشە بیر لەوە بکەینەوە کە لەکاتی بەهێزیدا بیر لە ڕێکەوتن بکەینەوە و تێ بگەین سیاسەت ئەوە نیە یان هەمووی یان هیچ.....

  • 1