ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ژن بناغەی سەرەکیە بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگا لەسەرەتای درووستبوونی ژیانەوە ژن بوونی هەبووە و بەدیهێنەری ئەم کۆمەڵگا بووە وە شان بە شان لەگەڵ پیاودا هەموو جۆرە ئیش و کارێکی ئەنجام داوە، بەڵام بەداخەوە کۆمەڵگا هەر بە چاوێکی کـەم سەیری ژن دەکـات. دواتـر هێدی هێدی و لەگەڵ پێشکەوتنی کۆمەڵگا بەتایبەتی کۆمەڵگا مەدەنییەکان گرنگی و بایەخی درا بە ڕۆڵی ژن و دان بەمافەکانی نــرا. وە کۆمەڵێک ڕێکخراوی حکومـی و ناحکومـی دامەزرا بۆ پارێزگاری کـردن لە مافەکانی ژن و پاراستنی لەهەموو جۆرە توند و تیژیەک، هەرچەندە بەڕای مـن ژن پێویـست ناکا داوای ماف بـکات چونکە خۆی خاوەن هەموو هێز و توانایەکـە بۆ بەدەست هێنانی مافەکانـی خـۆی، چونکە هەموو کۆمەڵگا پەروەردەی دەسـتی ژنـە. ژن خاوەن بڕیار و خاوەن دەسەڵاتێکـی تـەواوە لە چۆنێـتی پەروەردەکردنی نـەوەکان.

ئەگـێڕنـەوە.. چەند چالاکوانێـکی ژن لەناوەڕاستـی نەوەتەکـان ڕۆشتـوون بۆلای مـام جـەلال و پێیان وتـووە:(ئێـمە سـتەمـی زۆرمـان لێدەکرێـت لەلایـەن پیاوەوە و مافـەکانمـان پێشێل کــراوە) ، لە وڵامدا مام جەلال دەڵـێ:(ئەگـەر ئـێوە بتانەوێ سـتەم و ناداتپەروەری لەسەر خۆتان لابـدەن پێویسـتە هەریەکەتان لە پێـگەی خـۆیەوە ڕەگـەزی بـەرامبـەر لەو پێشێلکاریە ئاگادار بـکاتەوە).

بـۆ نموونـە ژن یان خـوشک یان دایـک یان هـاوسەر هەریەکەتان نێرینەکانی دەوری خۆتان بە مافـی ژن گۆشە بـکەن ئیتر پـێویسـت بەوە ناکات بـچن داوای مافـی خـۆتان بـکەن.

ئەم بۆچوونەی مـام جەلال لە ٪۱۰۰ ئـامانجـی بـاشی دەبـێـت، چـونکـە تاوەکو ژن خـۆی هەنگاوی جـدی نەنێت بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانـی کەس نایـەت لەسەر سیـنیەکی ئاڵتوونی پێشکەشی بـکات. لە کـوردستانـی خۆماندا تـا ئاستـێکی بـاش ژنـان شان بەشانی پیاوان لە گـشت کارەکان بـوونیـان هـەیـە. ژن مـامۆستـایە و پـزیـشکـە و ئـەندازیارە و سیـاسەتمەداره و ....هتد.

ئـەوەی مـابێـتەوە ئـاماژەی بـۆ بـکرێ، ڕۆڵـی ژنـە لە کایـەی سیاسیـدا لە عـێراق بە گشـتی و لە کوردستاندا وەکـو بەزەیی پیاهاتنەوەیەک ڕێـژەی بـەشداری ژن لە پـەرلەمـان و حکومەتدا دیـاری کراوە، ئـەمـەش بەجۆرێک لە جـۆرەکـان بە کەم سەیرکردنـی ژنـە کە دەیانەوێ بەبێ گوێدانە تـوانسـت و بەهـاکانـی بیخزێننە نـاو ئـەو جـۆرە دەزگایانـەوە. لە کـاتێـکدا ژن خـۆی دەتـوانـێت وەکـو پیـاو خـۆی بنیاد بنـێت و بـبـێتە خـاوەن کـەسایەتـی خـۆی، کـاتێـک ژن بـە کۆتا دەچێـتە ناو دەزگایەکـی وەکو پـەرلەمانـەوە ئەو کەمییە نەتەوایەتیەمـان بیردەخاتەوە کـە لاواز و بـێ دەسەڵاتـن و بوونیان کـەمـە، ئـەمە خۆی لەخۆیدا بـە کەم سەیـرکردنـی ژنـە هەتاوەکـوو کۆمەڵگـا لەو ئاستە هۆشیارە نزمـەدا بـێت کـۆتا و پەلکێشـکردنیـان بـەردەوام دەبێـت.

  • 1