ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 له‌ مێژووى دوورو نزيكدا شارى كه‌ركووك وه‌كو زۆربه‌ى شاره‌كانى ترى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دواى ململانێي جه‌نگاوه‌رى نه‌ته‌وه‌كان ئه‌م ده‌ست و ده‌وده‌ستى كردووه‌ و كه‌وتۆته‌ ژێر ڕكێفى هێرشبه‌ره‌كان . هه‌ر سوپا و هێزێكى بيانيش كه‌ هاتووه‌ و داگيرى كردووه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ وه‌كو نه‌ته‌وه‌ خه‌ڵكى خۆى له‌وێ جێ هێشتووه‌ ، هه‌وڵى داوه‌ كلتوورى خۆشى به‌سه‌ردا بسه‌پێنێ ، بۆنمونه‌ عوسمانيه‌كان كه‌ هاتوون جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ پاشماوه‌ى خه‌ڵكى خۆيان له‌وێ به‌ جێ ماون ، زمانى توركيشيان تێدا بڵاو كردۆته‌وه‌ چ له‌ ڕێي خه‌ڵكى خۆيان بو بێت ، ياخود له‌ڕێي گۆڕينى ناوى ئه‌سڵى شوێنه‌كان بوبێت بۆ ناوى توركى ، ئاشوريه‌كانيش هه‌روةها ...... ، جگه‌ له‌وه‌ش دواى دۆزينه‌وه‌ى نه‌وت له‌ كه‌ركووك بايه‌خى ئه‌م شاره‌ زياتر بوو و وه‌زياتر بوه‌ جێي گرنگى پێدان له‌ لايه‌ن نه‌ته‌وه‌ غه‌يره‌ كورديه‌كان ، به‌تايبه‌تيش عه‌ره‌ب ، چونكه‌ لاى كورد هه‌روه‌كو به‌ڕێز مام جه‌لاليش له‌ گرته‌يه‌كى ڤيديۆييدا ده‌ڵێت ئێمه‌ى كورد له‌به‌ر بوونى نه‌وت نه‌بووه‌ كه‌ گرنگيمان به‌ كه‌ركووك داوه‌ ، به‌ڵكو له‌به‌ر ناسنامه‌ كورديه‌كه‌يه‌تى . دواى ئه‌وه‌ى به‌ پێي سه‌رژمێرى و داتاكان زۆرترين ته‌رحيل و ته‌بعيس له‌لايه‌ن به‌عسه‌وه‌ دژى نه‌ته‌وه‌ى كورد له‌ كه‌ركووك ده‌ستى پێكرد بۆ شێواندنى ديمۆگرافياى شاره‌كه‌ و كه‌م كردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى كورد له‌م شاره‌ كورديه‌ دا . دواى ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌م شاره‌ له‌ حاڵى ئێستادا به‌ ناوچه‌ى كێشه‌ له‌سه‌ر هه‌ژمارده‌كرێتهه‌رچهنده‌به‌شێكله‌سه‌ركردايه‌تىكوردپێێده‌ڵێتناوچه‌كوردستانيه‌كانىده‌ره‌وه‌ىهه‌رێم و دواى ڕيفراندۆمه‌كه‌ى بيست و پێنجى ئه‌يلوليش حكومه‌تى ناوه‌ند به‌ هێز خستيه‌وه‌ ژێر ڕكێفى خۆى و كه‌ركوكيش وه‌كو ناوچه‌كانى مه‌خمور و شه‌نگال و ... كه‌ ئه‌وانيش گومان له‌ كوردستانى بونيان نيه‌ له‌ڕووى مێژوويه‌وه‌ ،   گوايه‌ ئه‌م ناوچانه‌ ناوچه‌ى كێشه‌ له‌سه‌رن له‌نێوان كورد و نه‌ته‌وه‌كانى تر كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌روه‌كو ئاماژه‌م پێدا به‌ تێپه‌ڕبوونى قۆناغه‌ مێژوويه‌كان شارى كه‌ركووك دواى ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ مێژووييه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ كه‌ركووك و ئه‌و ناوچانانه‌ش كه‌ ناويان لێنراوه‌ كێشه‌ له‌سه‌ر زۆر كوردين و كورد بونيادى ناون دواتر به‌ تێپه‌ڕ بوونى ئه‌م قۆناغه‌ مێژوويانه‌ و به‌ هۆى هێرش و ململانێي شه‌ڕه‌ گه‌رمه‌كان  له‌ژێر ده‌ستى كورد ده‌رهێنراون له‌ مێژووى و دوورو نزيكدا و  كورد وه‌كو ده‌سه‌ڵات لێي دابڕێنراوه‌  ، واقيعى سياسى ئێستا پێي ده‌ڵێت ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ر و جێ ناكۆك و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى ناوه‌نده‌  له‌ڕووى كارگێڕيه‌وه‌ .به‌ڵام ئه‌گه‌ر شارێك به‌ گوێره‌ى ديكۆمێنته‌ مێژوويه‌كان نه‌ته‌وه‌يه‌ك بونيادى نابێت و سه‌دان ساڵ له‌سه‌رى ژيابێت ، كۆمه‌ڵێك واقيعى سياسى گۆڕاو ده‌توانن  كاريگه‌ريان هه‌بێت له‌سه‌ر كاڵ كردنه‌وه‌ى ناسنامه‌ بنه‌ڕه‌تيه‌كه‌ى ئه‌م شاره‌  !؟

به‌ پێێ سه‌رچاوه‌ مێژوويه‌كان بێت ( گوتى ) و ( ميتانى ) و ( حورى ) ياخود ( خورى )  ئه‌م شاره‌يان بونياد ناوه‌  (  ئه‌مه‌ ڕاى به‌ڕێز(  د. جه‌بار قادر) ه‌  كه‌ ئه‌مانه‌ش به‌ باپيرانى كورد زانراون ، يان بۆ قه‌ومه‌كانى ( لولوييه‌كان ) و ( سوپارى) ( كاشى ) و ( ميدى ) و .. ، كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ باپيرانى كوردن . هه‌روه‌ها قه‌ڵاكه‌شى به‌ پێێ قسه‌ى د. جه‌مال ڕه‌شيد ئه‌حمه‌د ( گوتى ) يه‌كان دروستيان كردووه‌ ، به‌ پێێ قسه‌ى د. كه‌مال مه‌زهه‌ريش ده‌ڵێت : ئه‌وه‌ جێگيره‌ له‌ ڕووى مێژووييه‌وه‌ كه‌شارى كه‌ركووك بونياد نراوه‌ له‌لايه‌ن ( لولوييه‌كان ) يان ( خۆري ) يه‌كان دوو گه‌ل بوون كه‌ ڕۆڵێكى سه‌ره‌كيان هه‌بووه‌ له‌ پێكهاتنى گه‌لى ئێستاى كورد  .

 

  • 1