ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ساڵانێکی زۆری تەمەنم لە لێکۆڵینەوە و پرسی تایبەت بەتیرۆرست و دیارترینیان داعش ، پڕ تڕاژیدیاترین ڕۆژەکانی ژیانم هەژمارکردووە . لێرە کۆمەڵێك پرسیار و وەڵام دروستدەبێت :-

۱. داعش لەپلەی تیرۆرست دا : تیرۆرست :جەنگەڵێکە لە وەحشیەت ، پڕ لەکردەوەی دڕندانە و نامرۆڤانە و بیرکردنەوەی توندڕەوی . تیرۆرست چەقی هەموو گروپەکانە و نوێترینیان لەژێر ناوی داعش هەوڵی بەزۆرەملێ چەسپاندن دەدات ! 

۲. داعش ؟ لای هەمووان ڕوونە ، وشەی داعش کورتکراوەی (دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام) ـە . ئامانجیان دروست بوونی خەلافەتێکی دەوڵەتی ئیسلامیە بەزۆرەملێ ، لەژێر ئاڵایەکی ڕەش و زنجیرە یاسایەکی نامرۆڤانە و پەیڕەوی بەهەشتێکی خەیاڵ پڵاوی ......

۳. داعش بوون ؟ لەماوەی ئەم هەموو ساڵەی ژیانم دا بۆم دەرکەوتووە داعش واتا "وەحشیگەری" و ئەو جەستەیەیە کە خاوەن ئەقڵێکی قورمیشی و دەروونێکی ئاڵۆز و ڕەفتاری دڕندانەی . ئەوانەی بوون بەداعش و کۆڵەکەی بنیاتنانی وەحشیگەری ، لەفرە تەمەن ونەژاد و کلتور و ئاین و زمان و ڕەگەز و پلە ...... هتد ، لەپێناو خەیاڵ گڵاوێکی بەوپەڕی نەفامی و دواکەوتووی !

٤. کێن ئەوانەی دەکرێن بەداعش ؟ کاتێك گوێبیستی وشەی داعش ئەبم ، ئەو منداڵە پاك و بێگەردانەم دێتەوە یاد و هیچ کات لەبیرم ناچێ کە گەورەترین سەرمایەی داعش "منداڵە" ؟ چونکە منداڵ بەردەستترین؟و نزیکترین ڕێگەیە بۆ پەروەردەکردن و هەڵکەوتنیان لەلایەن چەند کەسێکی لەڕێگە لادراوی وەکو مەلا و فەقێ لەمزگەوت و مەنزڵگەی ئیسلامی لەژێر ناوی "موسڵمان" . لەڕاستی دا داعش بۆ خۆ جوانکردنی جیهانە دڕندەکەی بەچەندین ڕەنگ و ناو خۆی نیشاندەدات! گومانی تێدانیە لەوەی کە دەڵێم تیرۆرست و باوترینیان داعش "میرات"ـێکی خانەوادەییە ؟ واتا کاتێك منداڵێك پەروەردەی وەحشیگەری دەکرێت هەڵبەت ، کەسێکی خانەوادەی ئەم منداڵە وجودی لەگروپی داعشدا هەیە و هاندەر و نێردەی ئەو منداڵە دەبێت بۆ گەشتن بەدونیای ڕەشڕەوشتی !

٥. چی بۆتە هۆی بڵاوبوونەوەی ناوبانگی داعش ؟ ئەوەندەی من بەڵگە و دەنگۆم بەردەست بووبێ ، ئاشکرایە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت فەیسبوك گەورەترین فاکتەری بڵاوبونەوەی ڕۆڵ و فەرهەنگی داعشن ؟ چونکە سەدەی بیست و یەك تەکنەلۆژیا ، جیهانی کردۆتە ئاقارێکی بچوك بەتایبەت کە کەوتۆتە چنگەی داعش و بەرژەوەندییەکانی .......

٦. پەروەردەکردن و بوون بەداعش بەپێی (شوێن ، ڕەگەز ، تەمەن) لەپێگەی داعش ؟ لەم ساڵانەی دوای دا و بەپێی لێکۆڵینەوەکانم زۆر بەرچاوە منداڵان دەخرێنە؟ژێر کۆنتڕۆڵ ! ئەو شوێنانەی دەسەڵاتی داعش لەڕووبەری ئاسیا باڵا دەستە ، منداڵان لەسەر مرۆڤ فێری نیشانە شکێن و چەك دەکرێن . سەبارەت بەتەمەن ، زیاتر لەوڵاتە پێشکەوتووەکانی وەکو ئەوروپا و وڵاتە ئەمریکییەکان تەمەنی گەنج و پێگەشتوو بەرچاوترە و داعش لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەوە بانگەشە و پەروەردەیی سازدەکات . لەڕووی ڕەگەزیشەوە ، نێرینە ژمارە یەکە ؟ من هیچ کات لەیادم دەرناچێ چۆن و چەند خۆچەسپێنن لەزەبر و توانای جەستەی ، تێکڕای داعشەکان ......؟

۷. مێینە لەپرسی داعش ؟ کاتێك بیر لەکردەوە و ڕەفتاری داعش دەکەمەوە ، لەڕاستی دا هیچ نرخ و بەهایەکی مێینە ناکەوێتە بەرچاوم ؟ مێینە لای داعش واتا هەڵە دروست بوون و تەنها ئامرازێکی جەستەی و ساغکردنەوەی مەکینەی حەز و ئارەزوو! کاتێك لەناو جیهانی داعشم تێدەگەم مێینە واتا سێکس و بونیامێکی پوچەڵ بەهەموو بێ ماناییەکەوە ؟

٨. داعش لەقەزییەی دەروونی و ئەقڵییەوە(بیرکردنەوە¬) ؟ ئێمەی کەسی ئاسای پێمان وایە کەسانی داعش تەواونین! بەڵام لەواقیع دا تاکی داعش پێی وایە ئێمەی مرۆڤی ئاسای ناتەواوین و لەڕێگە لادراو و ژیان گڵاو و بەرپرسی پشێوییەکانین . نکوڵی لەوە مەکە کە دەڵێم تاکی داعش گرێ و نەخۆشی دەروونی نیە ؟ لەڕاستیدا تاکی داعش هەستەکانی لەدەست داوە و کاردانەوەی بۆ هیچ شتێك نیە! لەبنەڕەتدا شێرپەنجەی دەروونیان هەیە تا دواجار خۆیان لەژێر ناوی "جیهاد" هەنجەت بەمەرگی خۆیان دەگرن هەروەها کەسی داعش لەڕووی بیرکردنەوە هێندە ئەقڵیەتێکی ئاڵۆز و سەرگەردانی هەیە کە لۆژیکیەتی لەدەست دەدات بەجۆرێك کاتێك بڕیار دەدات ، نازانێ لەپای چی داویەتی ؟؟

۹. گوزەرکردنی داعش لەڕووی (خواردن و جل و ستایل و نوستن) ؟ بەو پێیەی لەنزیك داعش ژیاوم و تەنانەت گورزەریشم کردووە لەگەڵیان ، دێتەوە بەرچاوم داعش زۆر بەپیسی و هەڕەمەکی خواردن دەخۆن ، لەبەر ئەوەی هەستەکانیان لەدەست داوە و هیچ کات نەیاندەزانی ئەو خواردنانەی دەیخۆن چ تامێکی هەیە! تەنانەت نەبیاندەزانی کەی برسیان دەبێ و ئێستا بۆ نان دەخۆن؟ زۆر گرینگیان بەجل و بەرگ دەدا لەپێگە و پۆستەکانیان و جلوبەرگی خاکی و ڕەسەنییەکانییان دەپۆشی و لەستایل و شێوەی ڕووخسار زۆرینەیان ڕیش و سمێڵیان دەستکرد و قژێکی بۆز و درێژ و سەر و پێست خاوێن بوون ئەمیرەکان ، بەڵام ئەوانیتر ڕەش و ڕووت ! لەناو داعش هیچ کات شتێکم نەبینی بەناوی پشوو یان نوستن ؟ چونکە هێندە سەر لێشێواو بوون تەنانەت بیرمە هەندێ جار هەندێکیان چاوەکانیان سور دەبویەوە بۆ خەو کەچی فامیان نەدەکرد بۆ نوستن ، تاکە شت کەبێ ئیش بوونایە ، سێکس کردن بوو ، سێکسێکی زۆر دڕندانە تەنانەت ئازاری خۆشیان دەدا!

۱۰. ژینگە و کلتورە جیاکانی داعش ؟ ژینگەی داعش ژینگەیەکی ئاسمان ڕەش و ژیان لەژێر زەوی و نەبوونی هیچ یاسایەك و ئەوپەڕی بەڕەلایەتی و ناعەدالەتی ، خاکێکی چاڵ و چۆڵ و تەنانەت لەمەڵبەند و بنکە سەرەکییەکانی داعش بەردەوام گوێبیستی دەنگە دەنگ و تەقاندنی چەك دەبیت .... لەشوێنە گشتییەکانیش بێ سەقامگیری و شەڕ و ئاژاوە ، تەنانەت پاڕکەکان سەر و لاشەی مرۆڤ دەبینرا .... کلتوری داعش پێچەوانەی هەموو لۆژیکیەتێکە ؟ لەدواهەمین و سەیریترین کلتوری داعش کۆمەڵکوژی باوترین و پەسەندترین کلتورەکانیان بوو !

۱۱. خوو و ڕەفتار و تایبەتمەندییەکانی تاکی داعش ؟ تاکی داعش کەلەڕەق و خۆچەسپێن و توندڕەون بەجۆرێك لەکاتی ڕەفتاری وەحشیگەری سڵیان لەهیچ شتێك نەدەکردەوە ، زۆر بەزەحمە.

  • 1