ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەو حزب و لایەنانەى سەرگەرمى بەرژەوەندى تایبەتى خۆیان بون. (دزى و تاڵانىو گەندەڵى و مشەخۆرى) و کۆنترۆڵکردنى دەسەڵات. بەتەماى ئەوە نەبون کە تێکۆشانى جەماوەرى سەر شەقام و مەیدانى شارەکانى عێراق. تێکۆشان لە پێناو خواست و ویستى خەڵکى ڕەنج و ماف خوراودا. ماوەى زیاد لە سێ ساڵ  تێکۆشان بۆ دەرخستن و ئابڕوبردنى دەسەڵاتدارە جەردە و ملیار دێرەکان ...هتد. ئەڵێم ئەوانە بەتەمابوون کە جەماوەر بەو شێوەیەى کە ڕویدا پشتیان تێ بکات و وەربچەرخێ بەلاى ئەو حزب و لایەنانەدا کە سەرکردایەتى ئەو خۆپیشاندان و کۆڕ و کۆبونەوەیان ئەکرد!! چاوەڕێ نەبوون کە هێزێکى زۆرى لایەنە ئاینیە واقع بین و ڕوناک بیرەکان لە کۆڕى ئەو خەباتە بێ وچانەدا ببنە هاوکارو هاوڕاى حزب و لایەنە چەپ و (عیلمانیەکان) و بەرەیەکى سیاسى بەرفراوان پێک بێنن (سائرون) و لەم هەڵبژاردنەدا لیستى یەکەم بن لە عێراق دا.

ئەم وەرچەرخاندنە لە کایە سیاسیەکەدا. سەرنجى نەک هەر حوکمڕانە گەندەڵەکانى وڵات و دەوڵەتە دراوسێکان, بەڵکو زل هێزەکانیشى ڕاکێشا. بگرە ڕاى چڵەکاندن ـ خەڵکى عێراق ڕێگاى ڕاستەقینەى خۆى دۆزیوەتەوە دۆست و پشتیوانى خۆى بەدیکردوە .. ئەیەوێ ئەو دام و دەسگا گەندەڵ و مشەخۆرەى بگوڕێ ... هتد.

ئەم وەرچەرخاندنە جەماوەرى و سیاسیە لە پێناو دامەزراندنى حکومەتێکى مەدەنى دادپەروەردایە دور لە تایەفەگەرى و بەش و بەشکارى (دەوڵەتى هەمو عێراقیەکان بێ بەبێ جیاوازى).

گومان لەوەدا نیە کە گەندەڵ و دزەکان ئەڵقە لە گوێى بێگانەى دورو نزیک .. ئەوانەى چاویان بڕیوەتە سامان و بازاڕو داهاتى ئەم وڵاتە. . پەنا بۆ هەمو جۆرە پیلان و کارو کردەوەیەکى دژوار ئەبەن بۆ بەربەست کردنى ڕەوتى ئەو گۆرناکرى خوازیەو بۆ وەلانانیان. لە پێناو زامن کردنى مانەوەى ئەو گروپ و لایەنانەى کە ئامادەن بەرژەوەندیەکانیان نەک هەربپارێزن بەڵکو پەرەى پێبدەن!!

هەر بۆیە دەستیان بە (کۆمەڵ و لیست و گروپ و هاوپەیمانەتى) دروست کردن کردوە. ئەمریکا دەستو پێوەندەکانى لەلایەک. ئێران و دەستو پێوەندەکانى لەلایەکى ترەوە. هەوڵى جدى ئەدەن ئەو حکومەت و دام و دەسگایەى جەماوەر ئەیخوازێ پێک نەیەت. ئەو گۆڕانکاریە لەسەر ئەرزى واقع نەیەتەدى. بۆیە چاوەڕوان ئەکرێ کێشمە کێشێکى گەرم و بەرفراوان لە ساحە سیاسیەکەدا ڕوبدات.. ئەمریکا و ئێران لەسەر بنەماى (دوژمنى دوژمنم دۆستمە) لەلایەک. ئەو جەماوەرەیش کە بەتەماى گۆڕانکاریەکەیە (لە چەپ و دیموکراسى خوازان) لەلایەکى تر ... هیچ دورنیە لەم گێژاوەدا داعش نەبوژێتەوەو سەرهەڵنەداتەوە!!

بەهەر حاڵ ئەم کێشەیە لەوانەیە شەڕو بەیەکدادانى تیا ڕوبدات. بەڵام هێزى جەماوەرى شۆڕشگێڕ ئەتوانێ سەرکەوتن بەدەست بهێنێ .. ئەگەر کۆنەپەرستان گەلە کۆمەکى لێ نەکەن!!

 

 

                                               

 

 

  • 1