ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەنج و لاوی خێڵ، گەنج و لاو بۆ خێڵ

یەكێك لە میكانیزمەكانی نەوەی كۆن لە ناو ستراتیژی خۆ بەرهەمهێنان و خۆبەرهەمهێنانەوەدا، هێنانە پێشەوەی گەنج و لاو دەمووچاوگەلێكی بە تەمەن مناڵە. تەواوی ئەو گەنج و ( نەوەی نوێ)یە فریودەرە كە لە حزبەكانی ئێمەدا لێرەو لەوێ دەهێنرێنە پێشەوە ماكیاج و ماسكگەلێكن تا پردی گواستنەوەی كۆنەكان بن. تەواوی لق و مەلبەندو مۆكۆكانی ئێمە ئەگەر بەرپرسی یەكەم و ستافەكەیشتان گەنج بیبات بەڕێوە، هەرگیز هیچ شتیك لەو حەقیقەتە ناگۆڕێت كە گەمەوبیاری پیرو شاخاوییەكانە.

‎پیرو پەككەوتەكان، شاخاوییەكان لە ناو ستراكتورو بونیادە خێڵەكییەكاندا گەنج وەك (وزەی زیاتر و چالاكتر) دەبینن بۆ بەرهەمهێنانەوەو ڕاكێشانی خودی پیرەوەكان.

‎بۆ ئەوەی لە ( گەنج و لاو) تێبگەین لە ناو گوتاری پیرو پەككەوتەكانماندا، دەبێت لە تێڕوانین و پۆلێنكاری و ڕوئیای خێڵ تێبگەین لەو شوێنەی كە گەنج و لاو چۆن دەبینێت و بۆچی بەكاری دێنێت و چ وەزیفەو ئەركگەلێكیان پێدەبەخشێت : گەنج و لاو بۆ خێڵ كێن ؟

گەنج و لاو لە ناو جەستەی خێڵدا، جەستەیەكن بۆ چی ؟

‎نەوەیەكی نوێ پێرسپێكتیڤ و جیهانبینی و دابڕانە.

پووچترین قسەیەك كە لە لایەن سیاسییەكانمانەوە گوێبیستی دەبین و نییەت و ستراتیژێكی ترسناكی لە خۆیدا شاردۆتەوە : هێنانە پێشەوەی نەوەی نوێ و دەموچاوی نوێیە.

  • 1