ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کرێکارانی جیهان یەکگرن !

ئیکۆمۆنیستەکان نوێنەری زانستی بۆرژوازین

نوسینی ؛ ن.ف.عەبدوڵا ( نەجمەدین فارس )

ئایاری ١٩٩٣

بەشی حەوتەم

كۆمۆنیزم یان ئیكۆنۆمیزم

--------------------------

كۆمۆنیزم به تێڕوانینی ماركسیزم ئاڵووگۆڕێكی بنه ڕه تی یه له په یوه ندی كۆمه ڵایه تی وه گۆڕانی په یوه ندی به رهه م هێنانی كۆن به په یوه ندی به رهه مهێنانی تازه. واته لێك پچڕاندنی په یوه ندی كار و سه رمایه وه ك په یوه ندی بۆرژوازیانه ی ئه م په یوه ندیه. كه واته كۆمۆنیزم به ڕیفۆرمێك به ده ست نایه ت بێجگه له شۆڕش نه بێت كه به ده ست هێنی ئه م په یوه ندی ئابووری كۆمه ڵایه تی یه تازه یه یه كه پێی ئه وترێت كۆمۆنیزم. وه ئیكۆنۆمیزم تێڕوانینی بۆرژوازیانه یه، گۆڕانێكی جوزئی ئابووریه بێ ده ست كاری كردنی ناوه ڕۆكی په یوه ندیه كۆمه ڵایه تی یه كه ی.

واته ڕیفۆرمێك به مانا گشتی یه كه ی. واته ئه ساسی كارنامه ی ئیكۆنۆمیست خه باتی ئابووریه. خه باتی ئابووریش بچووكتر له شۆڕشی كۆمه ڵایه تی یه. واته ئیكۆنۆمیسته كان، هێڵه ره وه ی هه مان نیزامی كۆمه ڵایه تین. به ده ستكاریه كی ڕووكه شی یه وه. به ڵام كۆمۆنیزم لای ئه نگڵس" شه رتی ڕزگاری پڕۆلیتاریایه " واته ڕزگاربوونی ته واوه تی له كۆت و به ندی سه رمایه داری. لێره دا به شێك له و بۆچوونه ئه خه مه ڕوو كه مه نسوری حیكمه ت به یانی ئیكۆنۆمیستانه ی خۆی تێدا ئه كات و ئه ڵێت: (( باسی سیاسه تی ڕێكخستنمان هه ڵێنجانێكه له باسی كۆمۆنیزمی كرێكاری ئه م سیاسه ته بۆ ئه وه بوو كه ئامرازێك بێت توانامان بداتێ تا ته كانێكی كۆمه ڵایه تی گرینگ له ئێراندا شكڵ پێ بده ین، ته كانێكی كۆمۆنیزم له كلكایه تی مێژوویی ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوازی و ناڕه زایه تی میلی ڕیفۆرمیستیه وه بۆ مێژووی ناڕه زایه تی كرێكاری و گۆڕینی كۆمۆنیزم به ئامرازێك و هه ڵگری ناڕه زایه تی كرێكاری، ناڕه زایه تیه ك كه هه میشه هاوڕێك و هاوكات له گه ڵ بزووتنه وه ی میلی ڕیفۆرمیستی دا له ئارادا بووه. گۆڕانی كۆمۆنیزم به ئاڵای ئه م به شه ی كۆمه ڵگه. ئه م سیاسه ته شێوه و نوسخه یه كه بۆ شوێن كه وتنی ئه م ئامانجه له مه یدانی ڕێكخستن و ڕێكخراو دروست كردن دا. " ده رباره ی سیاسه تی ڕێكخستنی كرێكاریمان" ل ٢٩)).

ئه وه ی له م به شه ی سه ره وه ی تێڕوانینه كه ی مه نسوری حیكمه ت دا ده رده كه وێت ئه وه یه كه مه نسوری حیكمه ت ئه یه وێت هاوشان له گه ڵ سه رمایه داری دا كاربكات بۆ شێواندنی ڕێچكه ی به ده ستهێنانی كۆمۆنیزم ئه ویش به وه ی كه ئه یه وێت ناڕه زایه تی كرێكاران به كۆمۆنیزم ناوببات. به حسابی خۆی گوایا داهێنانی له ماركسیزم دا كردبێت. واته ئه و داهێنانه ی كه كۆمۆنیزم به ڕیوایه تی بۆرژوازی به یان ئه كات و سه روه ڕ له خزمه تی بۆرژوازیدا به كاریان ئه بات. هه روه كو له وه و پێش به یانی كۆمۆنیزم به تێڕوانینی ماركسیانه كرا. كۆمۆنیزم شۆڕشه، گۆڕانكاری بنه ڕه تیه ، ژێره و ژووركردنی نیزامی سه رمایه داری یه. له بنه وه ده رهێنانی ڕه گ و ڕیشه ی په یوه ندی سیاسی و كۆمه ڵایه تی و ئابووری بۆرژوازی یه. به ڵام به دیدی ئیكۆنۆمیستێك، كۆمۆنیزم یه كسانه به ناڕهزایه تی كرێكاران. كه ئه مه سه روه ڕ بۆچوونێكی بۆرژوازیانه یه. واته كه ئێمه ناڕه زایه تی كرێكاران بهێنینه به رچاوی خۆمان هه ر له سه ره تای دروستبوونی كۆمه ڵگای سه رمایه داریه وه هه تاوه كو ئه م كاته ی ئێستا. مانگرتنی كرێكارانی شیكاغۆ له ساڵی ١٨٨٦ ز دا و خوێناوی كردنی ئه و مانگرتنه له لایه ن سه رمایه داران و ده وڵه ته كه یانه وه. ئه م هه موو ناڕه زایه تی یانه نه بووه هۆی به رجه سته بوونی كۆمۆنیزم. هه روه ها مانگرتنی (٧) ملیۆن كرێكاری ئیسپانیا، و مانگرتنی (٦) ملیۆن كرێكاری ئه ڵمانیا له ساڵی ١٩٩٣ ز دا وه چه ندان مانگرتنی تر. كه هه ر هه موویان به ئیسڵاح گه یشتن له گه ڵ بۆرژوازی دا. ئه م هه موو ناڕه زایه تی یه كه ی بووه ته كۆمۆنیزم یان چۆن ئه بێته كۆمۆنیزم. واته ئێمه كه ناڕه زایه تی كرێكاران به ووردی شیبكه ینه وه هه ر ئه و كێشه یه یه كه له نێوان پڕۆلیتاریا و خاوه ن كار و ده وڵه تدا هه یه. ئه ویش كێشه ی سه عات كاری كه م و هه قده ستی زیاده یه. واته ته نها كێشه یه كی جوزئی ئه گرێته وه له نێوان پڕۆلیتاریا و سه رمایه داردا.

به ڵام كۆمۆنیسته کان كێشه یه كی فراوانتر و قووڵتر و ڕیشه دارتر ئه خوڵقێنێ له نێوان پڕۆلیتاریا و نیزامی سه رمایه داری دا. واته كێشه كه هه ر هه موو نیزامی سه رمایه داری ئه گرێته وه نه ك ئه م به ش و ئه و به شی ڕشته یه ك یان كارگه یه ك یان سه ندیكایه ك و یه ك ده وڵه ت. هه روه ها بزووتنه وه ی میلی بۆخۆی بزووتنه وه یه كی ناڕه زایه تی یه له كۆمه ڵگادا. هه روه ها به هه مان ناڕه زایه تی كرێكاران له سه رمایه داران هاوتایه. كه واته كاتێك كه كۆمۆنیزم له گۆڕانكاری یه كی بنه ڕه تی یه وه ئه بێت به گۆڕانی جوزئی یان به ناڕه زایه تی نێوان كرێكاران و سه رمایه دار. ئه مه سه روه ڕ یه ك تێڕوانینی ئیكۆنۆمیستانه یه و كاركردنی ته واوه تی یه له گه ڵ بۆرژوای دا. كه واته بۆ كۆمۆنیسته كان ئیكۆنۆمیسته كان ده بنه نوێنه ری ڕه سمی بۆرژوازی. چونكه ناڕه زایه تی كرێكاران نابێته هۆی به ده ست هێنانی كۆمۆنیزم. به ڵام شۆڕشی پڕۆلیتاریا ده بێته هۆی به ده ستهێنانی دیكتاتۆریه تی پڕۆلیتاریا و به ده ستهێنانی كۆمۆنیزم. كه واته نابێت كۆمۆنیسته كان دڵ به وه خۆش بكه ن كه ناڕه زایه تی هه بوو ئیتر بڵێین بزووتنه وه ی كۆمۆنیستی هه یه، یان خۆش باوه ڕ بین به وه ی ناڕه زایه تی كۆمۆنیزمه. چونكه ئه گه ر بزووتنه وه ی كۆمۆنیستیش نه بێت له نیزامی سه رمایه داری دا، بزووتنه وه ی كرێكاری بوونی به زه رووریه ت هه یه. كه واته ئه وه ی له سه رشانی كۆمۆنیسته كانه دروستكردنی یان جووڵاندنی بزووتنه وه ی كۆمۆنیستی یه له ناو كرێكاراندا.

ئه وه ی كه ناڕه زایه تی به كۆمۆنیزم له قه ڵه م ئه دات و ئه یكاته سیاسه ت و له مه یدانی ڕێكخستن و ڕێكخراو دروستكردندا به رجه سته ده كاته وه سه روه ڕ كاری ئیكۆنۆمیسته كانه و پارێزه رانی سه روه ت و سامان و نیزامی سه رمایه دارانه. ئیتر هه ر لێره شه وه یه كه بیری كۆمۆنیزمی كرێكاری مه نسوری حیكمه ت یه كسانه به ئیكۆنۆمیزمی كرێكاری.

  • 1