ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شارستانیەتی دنیا بەبێ بەبێ هونەر نەیدەتوانی پایەكانی بوونی خۆی دروست بكات،ئەگەر هونەربەشداری لە بیناكردنیئەو شارستانیەتە نەكردبایە،لەپشت پێشكەوتنی وڵاتانی دیموكراسی ، هونەر وەك زیندووترین تەوژمی مۆدێرنەئامادەبووە،مرۆڤ هەر لەسەرەتای ڕەگاژۆبوونی هزرو بیركردنەوەی خۆی ،هەرلەوكاتەی زمانی بەرامبەر سروشت و ژیان پژاوە،كاری هونەریشی كردووە.

نەخش و نیگاری سەرتەوێڵی ئەشكەوتەكان بەسەرەتای بەرهەمی شاكاری هونەری مرۆڤ لەقەڵەم دەدرێت،واتا هەر لەو ساوە مرۆڤ كەزۆر دواكەوتوو بووە،لەماناوكاریگەریەكانی هونەر تێگەیشتووە.

لەقۆناغی دوای ڕاپەڕینی ئاداری 1991 كەوا حكومەتی خۆماڵی درووست كردووە،دەرفەتێكی باشی هاتە پێش كەوا هونەر پێگەی گرنگ و شیاوی خۆی وەربگرێتەوەو لەژێر چەپۆكی سیاسەت و حزبایەتی دەربهێنرێت.

بەڵام بەداخەوە ئەوەی روویدا پێچەوانەی چاوەڕوانیەكانی هونەرمەندان بوو، چونكە بەدرێژایی (27) بیست وحەونت ساڵی ڕابردوو،حزبە دەست ڕۆیشتووەكانی كوردستان هونەریان بردە ژێر دەواری سیاسی خۆیان و لێنەگەڕان هونەرمەندان ڕۆڵی خۆیان لەپراكتیزە كردن و خستنە گەڕی بەهرەكانیان ببینن.

ئەگرچی لەو بیست و حەوت ساڵە دەیان هونەرمەندی جوان و دەست ڕەنگین و هزر پاراوهاتنە مەیدانی هونەر ،بەڵام سیاسەت لێنەگەڕا پەرە بە تواناو بەهرەكانیان بدەن و وەكو هونەرمەند لەدنیای ڕەنگاڵەیی خۆیاندا ئەسپی داهێنان تاوبدەن.

ڕاستە زۆر هونەرمەندیان كردە خاوەن پۆستی پەرلەمان و ئیداری و سیاسی، بەڵام بەداخەوە بەشی زۆری ئەو هونەرمەندانە لەوێدا بوونە بوونەوەری سیاسی و بە زمانی سیاسەت قسەیان دەكرد و لەناو دنیای سیاسەتدا خۆیان گرمۆلە كرد ، رۆژێك نەمانبینی هونەرمەندێكی خاوەن پۆست لەسەر پێشێلكردنی مافی هونەرمەندان و گرنگی نەدانی حكومەت بە هونەر دووقسە بكەن و بگرە ئێمەی هونەرمەند هەر هەستیشمان بە بوونیان نەدەكرد،بۆیەش پێویستە پەرلەمانی خولی داهاتوو ببێتە شوێنی بەرگری كردن لە هونەرو هونەرمەندان و ئەو ڕاستیەش بزانێت وڵات بێ هونەر ،ژیان بێ‌ هونەر ، مرۆڤ بێ هونەرهیچ مانایەكی نیە.

*نووسەرو رۆژنامەنووس

  • 1