ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بۆ تەواوی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی عێراقی وجیهانی

بۆ رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە هەر شوێنێك بن.....

بەردەوام و ئێستاشی لەگەڵدا بێت عێراق لە بارودۆخێکی تاڵدایە، بە درێژایی نیو سەدەیە بە دەست بەڵا وکارەستدا دەناڵێنێت، لە زوڵم وجەنگ وگەماڕۆ وزەوتکردنی تەواوی مافەکانی مرۆڤ لەگەل نەبوونی مافی پارێزگاری لە کەرامەت ومافی ژیان وکارکردن، هەروەها بە دەست دەمارگیری وشۆڤێنیەت وبەرتەسکردنەوەی ئاسۆی نەتەوایەتی وجیاکاری ئایینی وتایفی وفکری وسیاسی ودژایەتیکردنی ئافرەت دەناڵێنێت، هەروەها لە دەست سستەمی سیاسی تائیفی وپشکپشکێنەی داڕزاو، هەروەها ناسینی کوشتنی بە کۆمەڵ وتەقینەوەی خۆکوژی وپاکتاوکردن ورفاندنی کەسەکان ودەستبەسەرداگرتن ودەربەدەری وئاوارەیی بە زۆر و بە کەنیزەك کردن ودەستدریژی بۆ سەر ئافرەت ومنداڵ وفرۆشتنی ئافرەت ومنداڵ لە بازاڕی کۆیلەکان، هەروەها تەکفیرکردن وکوشتنی موسڵمان ونا موسڵمان لەژێر ئەم ناونیشانەدا ناسی، هەروەها ناسینی کوشتن لە سەر ناسنامە وناو، هەروەها ناسینی مردن لە ژێر ئەشکەنجە بە شێوازەکانی سەدەکانی ناوەڕاست وبە شێوازی نوێ، ئێستاشی لەگەڵدابێت بە تاڵانکردنی سەرچاوەکانی ولات وسامانی گشتی بە دەیان ملیار دۆلاری ئەمریکی بە خۆیەوە بینیوە ودەبینێت، هەروەها بە تاڵانبردن ووێرانکردنی رێکخراو بۆ کولتوری مرۆیی عێراقی وبەقاچاغبردنی، هەروەها ناسینی شێواندنی هزر وتەزویرکردنی ئیرادە ونەهێشتنی بەرژەوەندیە مرۆیی وبنەڕەتیەکانی رۆژانەی تاک وکۆمەڵگا، هەروەها ناسینی چاندنی مین لە زۆربەی ناوچە سنووریەکان کە ئێستاشی لەگەڵدابێت کچ وکوڕی جوتیارەکان دەکوژێت، هەروەها ناسینی تەدەخولێکی لە رادەبەدەر لە لایەن وڵاتانی دراوسێ ووڵاتە زلهێزەکان لە کاروباری ناوخۆیی عێراقێکی فشەڵ، ئەمانە وجگە لەمانەشی ناسی وئێستاشی لەگەڵدابێت بە دەست هەموو ئەمانە وئاکامەکانی دەناڵێنێت.

لەبەر هەموو ئەم هۆکارانە وجگە لەمانەش، بە تایبەتیش دەستدرێژی داعش وپاکتاوکردنی بە کۆمەڵ ودەستدڕیژی کردنە سەر ئافرەتانی یەزیدی بە شێوەیەکی تایبەت خەڵاتی نۆبلی ئاشتی بەخشرا بە تێکۆشەر وئازا وبوێر نادیە موراد وەکو رێزو رەمزێک بۆ هەموو ئەو ئافرەتانەی دەستدرێژیان کراوەتە سەر وهەموو ئافرەتان وگەلی عێراق.

بەڵام ئەم خەڵاتە گەورە وجیهانییە کە بەخشراوە بە نادیە موراد لە رێکخراوێکی کۆمەڵگای مەدەنی کە رێکخراوێکی ئەکادیمی سوێدیە بانگەوازێکی مرۆییە وئاراستەی هەموو رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە عێراق ورای گشتی جیهانی وکۆمەڵگای نێودەوڵەتی کراوە بۆ کەوتنە خۆ دەربارەی عێراق وئەو توێژەی دەسڵاتدارە لە عێراق وکۆمەڵگای عێراقی وهەروەها داوا لێکردنیان بۆ بەدیهێنانێکی بە پەلە بۆ پێنج ئامانجی سەرەکی کە بە بێ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە عێراق بە قوربانیی ئەوەی بەسەری هاتووە دەمینێتەوە وکە تاوەکو ئێستاش بە شێوازی جیاواز هەر بەردەوامی هەیە:

یەکەم: داوای پابەندبوون بە بنەماکانی مافی مرۆڤ ولەناویاندا دەستهەڵگرتن لە پەیرەوکردنی سیاسەتی پشکپشکێنەی تائیفی لەبەر ئەوەی بە جیاکاریێکی رون وزاڵمانە دادەندرێت لەنێوان مرۆڤەکان لەسەر بنەمای رەگەزی وئایینی و تائیفی ناپەسەند ورەتکراوە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان وبنەماکانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ.

دووەم: داواکردن بە رووبەرووکردنەوەی هەموو بەرپرسان لەو تاوانانەی ئەنجام دراون لە عێراق بە درێژایی ١٥ ساڵی رابردوو بۆ دادوەری عێراقی وهەندێکیشیان بۆ دادگای دادی نێودەوڵەتی  بە هۆی سروشتە تاوانکاریە نێودەوڵەتیەکەی ولە ناوبردنی بە کۆمەڵ. هەروەها ئەمە هەموو بەرپرسەکان دەگرێتەوە ئەوانەی پەیڕەوی سیاسەتی تائیفیان کردووە ودەستدرێژیان کردوەتە سەر مافەکانی مرۆڤ وگەندەڵیان کردووە وئاسانکاریان کردووە بۆ هەڵکوتانە سەر وکوشتنی بە کۆمەڵ وکۆیلەکردنی ئافرەت ودەستدرێژیکردنە سەر هەزاران ئافرەتی ئێزیدی وئاوارەبوونی شوێنکەوتوانی ئایین وئاینزاکانی تر لە عێراق لە لایەک وئەو هێزانەی ئەمەیان ئەنجامداوە لە رێکخراوی داعشی دڕندە وئەوانەی هاوکاریان کردوون لە لایەکی تر.

هەروەکو ئەمە ئەوە دەخوازێت کە هەموو میلیشیا تائیفیەکان لە چەک دابماڵدرێن وحەشدی شەعبی هەڵبوەشێندرێتەوە وچەک وتەقەمەنی بدرێتەوە دەستی دەوڵەت وهێزە چەکدارە فەرمیەکەی.

سێیەم: داوای دابینکردنی مافە مەدەنی ومرۆییەکان بکرێت لە عێراق، بە هەمان شێوە مافی ئافرەت ویەکسانکردنی لەگەڵ پیاو وهەروەها مافی منداڵ.

چوارەم: فەراهەمکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتیەکان بۆ هاوڵاتیانی ژن وپیاو ئەوانەی کە تەنها بە دەست کەمییەکەیەوە نانالێنن بەلکو بە دەست بێبەشکردن وهەژارییەوە بە تایبەتیش بێوەژن وهەتیوەکان لەمنداڵان وبێکارەکان وبێ ماڵ وحالەکان وپەککەوتووەکان، بە هۆکاری سیاسەتی زوڵم وجەنگەکان وگەندەڵی وتیرۆر وتائیفییەت، لە میانەی پرۆگرامێکی هەنووکەیی وناوەند مەودا بۆ گەشەپێدانی ئابوری ومرۆیی ودانانی سەرچاوەکانی نەوت لە خزمەتی ئابوری وکۆمەڵگا وژینگە لە عیراق.

پێنجەم: پاڵپشتی هەوڵەکانی گەلی عێراق بۆ وەستاندنی تەدەخول کردن لە کاروباری ناوخۆیی عێراق لە لایەن وڵاتانی دراوسێ وزلهێزەکان وپارێزگاریکردن لە سەربەخۆیی بڕیارە سیاسی وئابوری وکۆمەڵایەتی وژینگەییەکانی.

ئێمە کە واژوومان کردووە لە ژێرەوە داوا لە گشت رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی خاوەن ئامانجی مرۆیی ودڵسۆز بۆ بنەماکانی دەکەین بۆ هاتنە پاڵ وهاوکاری وهەماهەنگی بۆ بەدیهێنانی ئامانجە ئاماژەپێکراوەکانی سەرەوە بۆ بەرژەوەندی گەلی عیراق وئەوەی بە شێوەیەکی راستەوخۆ دەکەوێتە چوارچێوەی دەسەڵات وئەرکە مرۆییەکانی ، بەو پێیەی کە رێکوپێکە.

 

  • 1