ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نابێت چەپ وەكو میرات تەماشا بكەین، ئەم چەمكە ڕەهەندێكی فیكری قووڵی میژوویی هەیە لەهەناوی كۆمەڵگادا، هەڵگری گۆڕانكارییە فیكریەكانە، چۆن فەلسەفەی ماركسی وابەستەیە بەگۆڕانی بەردەوام. لەدوای شۆڕشی فەرەنسی پێناسەی چەپ ئاواكرا خاوەنكار و دەوڵەمەندەكان لەلای دەستی ڕاستی پاشا دانیشت بوون, داكۆكیان لەبەرژەوەندی چینە دەوڵەمەندەكە دەكرد، ئەمانە بوونە ڕاستڕەوەكان و ئەوانەی لای دەستی چەپی پاشا دانیشت بوون، داكۆكیان لە هەژارەكان دەكرد بوونە چەپخواز .

شوڕشی ئۆكتۆبەر سەرهەڵدانی بەلشەفیك و مەنشەفیك ئەم جیاوازییە لەناو خودی كۆمۆنیستەكانی یەكێتی سۆفێتدا لەكۆنگرەی خۆیاندا بوونە ڕاست و چەپ، ئەوەی لەلای دەستی چەپی لینینەوە دانیشت بوو، بوون بەچەپی شۆڕشگێڕ كەمینە و زۆرینە چەپ لە دوو قوناخی جیاوازی میژوویدا پێناسەی فیكری نوێی لەخۆیدا فۆرماتكردۆتەوە. ئەو قوتابخانەیە زیاتر لەسەدەیەكە درێژە بەشەرعیەتی شۆڕگێڕێتی خۆی دەدات ئێمەش وەك حزبی شیوعی سەر بە چەپی لینین. ئەو ئاستە فكریەشی كە بوونی هەیە لای ئێمە نەمانتوانیوە لە تاكتیكی لینینزمانە واتە سەنترالسزمی دیموكرات دەربچین..سۆسیال دیموكرات سەرەتا تێڕوانیەكانیان لەناوبردنی سەرمایەداری لیبرال بوو و دواتر هەستیان كرد دەبێت سوودیان لێوەربگرین. ئەم بیركردنەوانە بووە هۆی ئەوەی لەڕووسیادا گۆڕانكاری لە سۆسیالیزمدا بكەن . بۆیە لینین وەك میراتگری ڕێبازی ماركسیزم هەستی بەگرنگی ئەو ریفۆرمە كرد، بەئاشكرا ئاڵای دیموكراتیەت لەناو سۆسیالیزمدا بەرز دەكاتەوە كە دیموكراتیەتی جۆری پرۆلیتاریایە .

لینین بەئاشكرا باس لەوە دەكات سۆسیالیزم دەبێت دیموكراسی بێت ..

بزووتنەوەی چەپی نوێ‌ لە ساڵەكانی 1950—1960 لە ئەوروپا و ئەمریكا و ژاپۆن سەریان هەڵدا، كاردانەوەیەك بوو لەدژی چەپی كۆن، چەپە كۆنەكان لە ڕێبازی سیاسی خۆیدا ئاراستەیەكی ڕاستەوخۆی هەڵبژاردووە تاكو شێوازێكی پراكتیكی كە پتر لە چەپی كۆن ڕەنگی داوەتەوە، چەپی نوێ‌ یان باڵی ڕیفۆرمخواز پانتایەكی زۆر و ئاراستەیەكی سیاسی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت.

 

 

  • 1