ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەشی یەکەم

جیاوازیبوون:

جیاوازیبوون لەنێوان دوو مەبەستدا " جیاوازییە لە نێوان ناوەڕۆکەکەیاندا جیاوازییە لە پێکهاتنەکەیاندا. جیاوازییە لە دانەدانەی پێکهاتنەکەیاندا، جیاوازبوون هەر لە شێوەکانی دەرەوەیاندا نییە، "جیاوازبوونی تەواوەتی لە دەرەوە و ناوەوەی مەبەستەکەدایە".

بۆ نموونە: جیاوازی لە نێوان دوو گەردی شێوە جیاوازی پێکهاتنە کیمیاوییەئەندامییەکانی ((بیوتان)) لە کیمیای ئەندامیدا کە دووجۆری جیاوازی یەکترن لە پێکهاتنیاندا کەوەک (ن- بیوتان) ( ئایزۆبیوتان)ی لێپێکدێت و دوو شێوە ڕیزبوونی جیاوازی گەردیلەکانی کاربۆنی تیا بەدیدەکرێ.ئەمە وەک ڕژێم و یاسایەکی هەیە ڕیزبوونی گەردیلەکانی کاربۆن تیایدا بێ و لق و پۆپە ڕیزبوونی گەردیلەکانی کاربۆن لە ئایزۆبیوتاندا لقدارە.

ئەمە وەک دوو شێوەی پێکهاتن ڕیزبوونی گەردیلەکانی کاربۆن لەیەکتری جیاوازن،وە کیمیای ئەندامی وەک شێوەی هایدرۆکاربۆنەکان لە یەکتری جیاوازن .کە(سێ) پێکهێنەری جیاوازیان هەیە ئەویش بە پێی ناونانی و شێوەی بونی بەندی (تاک) و(جووت) و (سیانی) لە نێوانی گەردیلەی کاربۆنەکاندا کاریگەرییان لەپێکهێنانی ڕژێمی یاسای خۆیاندا هەیە.

بەندی گەردیلەکاربۆنەکان لە ئەلکانەکاندا تاکە، لە ئەلکینەکاندا جووتە و لە ئەلکاینەکاندا بەندی سیانی هەیە لە نێوان دوو گەردیلەی کاربۆندا، وە لە ناونانی یاسای گشتی ئەلکانەکان، "ئەلکینەکان" ئەلکانیەکان جیاوازە وە پەیوەندی ئەم سێ بەشەی هایدرۆکاربۆنەکان لە کیمیای ئەندامی لە چالاکی کیمیاییدا جیاوازن وە زنجیرە چوونیەکەکانیان جیاوازن، ڕەوشتی سروشتی (فیزیایی) ئەلکانەکان لەگەڵ ئەلکانیەکان لە یەکتری جیاوازن. وە کارلێکەکیمیاوییەکان لە نێوان ئەم سێ بەشەی هایدرۆکاربۆنەکان لەیەکتری جیاوازن، هەروەها ئامادەکردنی ئەلکانەکان لە تاقیگەدا جیاوازن لە ئەلکینەکان ......

ئەم هەموو ڕەوشت و کردارانە بوونەتە هۆی((لێک جیاوازیبوون )) ئەمانە هەمووی هۆن بۆ جیاوازبوونیان.

لێرەدا بواری ئەوە نییە کە بە دووروو درێژی لەسەری بدوێین وبنووسین بەڵام هەر چۆنێک بێ ئەمانە بۆ دوو پێکهات ئەبنە جیاوازی نەک تەنها شکڵ و شێوەیان ئەگەرئەمە ببێتە سەرچاوەی تێڕوانینمان بۆ جیاوازیبوونی ئەو سۆشیالیزمەی کە مارکس و ئەنجلز باسیان لێئەکرد و ئەوانەی کە پێش ئەوان باسیان لێکرد، چەند جیاوازیان هەیە لە باری ئایدۆلۆژی و لەباری میتۆلۆجی و لەباری بیردۆزی ئابورییەوە چەند جیاوازن لە یەکتری.

هەر ڕەخنەگرتن لە کۆمەڵانێکی فەیلەسووفی ووردە بۆرژوازی و بۆرژوازی پێش خۆی و کات و سەردەمانی خۆی وەک (روبرت ئوین) و(اتین کابیە) و (لویس بلان) و (برۆدون) و(هیگل) و .......هتد. هەموو ئەمانە کۆمەڵێک سۆشیالیستی خەیاڵی بوون ، وەتێڕوانین و بۆچوونەکانیان بە کۆمەڵێک فەلسەفەی ڕزیو و لەبەر یەکهەڵوەشاوە داڕشتبوو.

مارکس کە ڕەخنەی لەم بۆچوونانە ئەگرت بە بەدیلی (ئەلتەرناتیفی) ئایدۆلۆژی و میتۆلۆژی و فەلسەفەی خۆیەوە هاتبووە پێشەوە ومەیدان. 

لەمێژووی خەباتی چینایەتیدا ، کێشمەکێشی چینەکان لەگەڵ یەکتریدا و بە واقعی و بەدروستی ئەم کێشمەکێشەی ئەبینی ، بۆ بانگەوازکردنی کرێکاران و کۆمۆنیستەکان لە خۆ کێشانە ناوەوەی هەندێک بڕوا و بۆچوونی سۆشیالیزمی بۆرژوازی و سەندیکالیستی و ریفۆرمیستی " سۆشیال دیموکراتی ئاگادار ئەکردەوە یەک بە یەکی پایە بناغەییەکانی ئەم ئەم جۆرە بڕوا و بۆچوونانەی ئەدایە بەر ڕێژنەی ڕەخنە مادییەکانی خۆی" وە کرێکارانی بۆ خەباتێکی چینایەتی و دروستبوونی ڕێکخراوێکی کرێکاری سەربەست ، ئاگادار و بانگەوازی بۆ ئەکردن .

لەکاتێکدا منصوری حکمت لە چاوپێکەوتنەکەیدا کە لەگەڵ (بسوی سۆشیالیزم) دا لە ژێر ناونیشانی (جیاوازییەکانی ئێمە) دا بڵاوبۆتەوە کە خۆی بە جیاوازلە تێڕوانینی مارکسیزمی شۆڕشگێڕ ئەداتە قەڵەم وە ناونیشانی (کۆمۆنیزمی - کرێکاری) لە نوسینەکانی و ووتەکانی داوە.

هەروەکو لەسەرەوە باسم لێکرد‌ووە کە جیاوازیبوونەوەی دوو مەبەست" تەنها لە شکڵ و شێوەی دەرەوەیاندا نییە، کاتێک ئێمە دێینە سەر تێڕوانییەکانی مارکس بەرامبەر سۆشیالیزمی خەیاڵی" دەبینین یەک سۆشیالیزمی زانستی – ماددی لە بەرامبەریدا بەیانکردووە،" ئەمە دوو ناوەڕۆک و دوو جەوهەری لەیەکتری جیاوازبوون ، وە بانگەوازی هەموو کرێکارانی کرد بۆ خستنە دەستوری کاری ئەم سۆشیالیزمە زانستیە کە دوور لە دیدو کردەوەیەکی ڕیفۆرمیستی وسەندیکالیستی و سۆسیال دیموکراتی لە ئیعتراز(مانگرتن) و شۆڕشی خۆیاندا بەرجەستەبکەن، وە هەر ئەم سۆشیالیزمە زانستیەشە کە بەتەنها تواناوڕێسا و هەوڵی بە سۆشیالیستی کردنەوەی دامودەزگا ئیداری و ئابورییە کۆمەڵایەتییەکانی مڕۆڤایەتیە ، ئەبێتە هۆکاری دامەزراندنی ڕزگاری هەمەجۆر،بنبڕکردنی هەموو جۆرە چەوسانەوەیەکی مرۆڤایەتیە ، لێرەوە دەمەوێت ئەم ناڕۆشنیە و دژبەرییەی جیاوازییەکانی کۆمۆنیزمی کرێکاری لە گەڵ مارکسیزمی شۆڕشگێڕ لەیەکتری و هەروەها هەردووکیان لە سۆشیالیزمی زانستی لە دانە دانەی بەشەکانی تری ئەم نوسراوە دا بخەمە بەردیدەی هزروتێڕوانینی خوێنەران.

٢٤/ ٨ /٩٩١

فارس – (ن . ف . عبداللە ) 

نەجمەدین فارس حەسەن

 

  • 1