ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەكۆتایی جەنگی دووەمی جیهانەوە تا ئێوارەی 25 لەسەر 26 كانوونی یەكەمی 2018 تەنانەت لەكاتی جەنگە ناوچەییەكانیشدا ڕووی نەداوە سەرۆكی دەوڵەتێك لەناكاو بەبێ هیچ پێشینەیەكی دیبلۆماسیانە بەبێ ئامانجێكی هاوبەش بە شێوەیەكی كتوپڕ و نهێنی سەروەری دەوڵەتێكی تری ئەندامی كۆمەڵەی نەتەوە یەكگرتووەكان بێ بەتایبەتی كە پەیوەندی جۆراوجۆر ‌و دۆستایەتی لەنێوانیان دا هەبێ !!! 

ئەم كردەوەیەی سەرۆكی ئەمەریكا و سەرقافڵەی دەوڵەتە ئیمپریالییەكانی جیهان هەموو سنورێكی عورف و هادەتی نێودەوڵەتانی بەزاندووە بە هیچ بڕوبیانوویەك پاساو نادرێتەوە !!! 

ئەمە دەستدرێژییەكی بێ وێنەیە تەعبیر لە گومڕایی و كەڵەگایی چینە زل هێزە حوكمڕانەكەی ئەمریكا دەكات كەچ لەناوخۆ و لەدەرەوە لەوپەڕی تەنگەتاوی دایە، هەر هەفتەی یەكیان لەكاربەدەستە گەورەكانی حكوومەتەكەی دەست لەكار دەكێشێتەوە !! وەكو حزبی شیوعی ئەمەریكی دەڵێ ! زۆربەی خەڵكی وڵات دژی ئەم ئیدارەیەی ترەمپ دەوڵەتە ئەوروپاییە هاوپەیمانەكانی لە هەڵەشەیی و جەربەزەیی ‌و ڕەفتارەكانی بینران دۆناڵد ترەمپ بۆیە هەڵبژێردرا بە سەرۆكی ئەمەریكا تا پینەوپەرۆیەكی باری ئابووری داهێنراوی كۆمپانیا زل هێزەكان بكات سوریا و عێراق دابەش بكات دەست بەسەر بازاڕ و نەوت ‌و گازی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرێ و حكوومەتی ئێران بڕوخێنێ .... هتد .

بەڵام وادیارە ئەم ئەركە گەورە و گرانانە و قەیرانە ئابوورییەكە ئەم پیاوەی بەجۆرێك پەشۆكاندووە لەو وایە عێراق یەكێكە لە هەرێمە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كە بەبێ پرس هەر كاتێك بیەوێ خۆی پیا بكات !!

ترەمپ بەم ڕەفتارەی ناوبانگی خۆی ‌و دەوڵەتەكەی لە هەموو جیهان دا بە جۆرێكی سەرنجڕاكێش دابەزاند و مایەی سەرزەنشت ‌و گلەیی هەموان بوو، چونكە پێشێل كردنی هەموو یاسا و بەڵێننامە ‌و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان لەلایەكەوە و لەلایەكی تریشەوە تەعبیر لە لەرزۆكی ڕژێمی سەرمایەداری دەكات لەلوتكەكەیەوە كە ئەمەریكایە.

لەلایەكی تریشەوە ئەنجامی شكستهێنانی سیاسەتەكەیەتی لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی كە وەكو خۆی گوتی 7 ملیار دۆلاری تیا خەرج كردووە بەبێ سوود. حكوومەتی عێراق بگرە هەموو گەلانی عێراق دەبێت بە جدی بڕواننە وتەكەی ترەمپ كە دەڵێت دەتوانین عێراق بكەینە پایەگا بۆ هەر كارێك كە بمانەوێ لەسوریا ئەنجامی بدەین !

ئەمە مانای ئەوەیە كە لەبری سوریا عێراق دەكاتە بنكە و پایەگای سوپاكەی بۆ هەر دەست درێژیكردنەوە سەر هەر وڵاتێكی ناوچەكە، كورد واتەنی ئەم دووكەڵە بێ ئاگر نییە.

 

  • 1