ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەپێیى هەواڵەکانى ناوخۆ و دەرەوە جمجوڵى ـ داعش ـ لەماوەى شەش مانگى ڕابوردودا ڕوو لە زیاد بونە. هەر لە پارێزگاى ـ ئەنبارەوە ـ تا ئەگاتە موسڵ و خۆرئاواى کەرکوک و بەدرێژایى چیاى حەمرین بەرەو دیالە تا ئەگاتە خانەقین!!

ئەمە لەلایەک, لەلایەکى ترەوە هەواڵەکان ئەڵێن ـ زۆرێک لەو هێزانەى ـ داعش ـ کە لە کوردوستانى سوریاوە ڕاوئەنرێن, دزە ئەکەن بۆ ناو عێراق, هەرچەندە عێراق زۆر هەوڵ ئەدات سنورەکانى کۆنترۆڵ بکات لەلایەکى تریشەوە ئەگەر لەبیرمان نەچوبێ کە ئەمریکا ـ داعش ـ ى بۆ سوریا و عێراق هێنا. بەمەبەستى لێک هەڵوەشاندنەوەى ئەم دو دەوڵەتە بەپێى بەرنامەو پیلاانى خۆى. و ئەوەیشمان لەبەر چاو بێ کە ئەمریکا لەبەر زۆر هۆکار ئەو ئامانجانەى بۆ نەهاتە دى!! بەڵام دەستى هەڵنەگرتوە بەڵکو سەرگەرمى نەخشەو پیلانێکى نوێیە (گواستنەوە لە سوریاوە بۆ عێراق) بە بیانوى ئەوەى کە رێکەوتن نامەى ستراتیژى لەگەڵ عێراق  دا هەیە. و ئەیەوێ یارمەتى عێراق بدات دژى سەرهەڵدانەوەى ـ داعش ـ لەلایەک و چاودێرى کردنى ئێران لەلایەکى ترەوە. هەر بۆیە ناو بەناو بڵاوى ئەکاتەوە کە ـ داعش ـ خەریکە لە عێراق دا دێتەکایەوە.

من لەو باوەڕەدام خودى ئەمریکا بۆ ئەوەى بیانوى پەسەندکراوى بەدەستەوە بێ بۆ گەڕانەوەى تەواو بۆ عێراق بەجدى بوارى نهێنى و ئاشکرا بۆ سەرهەڵدانەوەى ـ داعش ـ لە عێراق دا ئەڕەخسێنێ. بگرە یارمەتى ئەدات!! چونکە وەک ئەبینین و ئەبیستن. لەناو کۆمەڵگەى سیاسى عێراق دا ناڕەزاییەکى ئاشکرا بەرزبوەتەوە دژى هاوردنى سوپاى ئەمریکا بۆ عێراق و جێگیربون لەم وڵاتەدا.

ئەمریکا ئەیەوێ بەدو شێوە مامەڵە لەگەڵ ئەم (ئۆپۆزسیون/ ەى) عێراق دا بکات:

یەکەم: ـ بەزیادکردنى مەترسیەکانى ـ داعش ـ کە عێراق وەکو جاران پەناى بۆ ببات داواى هاوکارى لێ بکات.

دوەم: ـ وەکو لە هەفتەى ڕابوردودا لە ڕاپۆرتێکى دەنگى کوردى ڕادێوى واشنگتۆن / ەوە کرایەوە ئەڵێ: ـ ئەبێ سیستمى سیاسى لە عێراق دا بگۆردرێ!!

گۆڕینى سیستمى سیاسى بەپێى بۆچونى ئەمریکا, ئەبێ دەسەڵاتێک لە عێراق دا حوکم بکات کە مل کەچى ئەو بێ!! و عێراق بکەن بە بنکە و (طرف) ى بەشدار لەو نەخشەو پیلانەدا کە بەدەستیەوەیە چ لە ئێران و چ لەناوچەکەدا.

خەڵکى عێراق لەساڵى ٢٠٠٣ وە. تاقیکردنەوەیەکى تاڵیان هەیە بەهۆى سیاسەت و مەبەست و پیلانەکانى ئەمریکاوە!! هەر بۆیە زۆرینەى حزب و لایەن و بزوتنەوەو کەسایەتیە سیاسى و ئایین/ یەکانەوە دژى گەڕانەوەى سوپا و دەسەڵاتى ئەمریکا / ن بەهەر شێوەیەک بێ.

پێ داگرى ئەمریکا لەسەر ئەم ڕەوتەى, جارێکى تر ئەم وڵاتە توشى ئاشوب و ئاژاوە و ناسەقام گیرى ئەکاتەوە!! هیچ دور نیە شەڕى ناوخۆ بەرپاببێ.

 

                                               

 

 

 

 

 

  • 1