ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لیستی برایەتی بڕیارە لە ١٨ی ئەم مانگە لە هەولێری پایتەخت ئەنجام بدرێت. ئەمە کارێکی باشە لەدوای 16ی ئۆکتۆبەری نالەبار و چارەڕەش زۆر هاوارمان کرد و گوتمان: پێویستە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا ئەنجام بدرێت. هەرلایەک بە ئاوازێک بۆخۆی باشی دەژەنی، ئەوەی کە فەرامۆش کرابوو و بەهەند وەرنەدەگیرا داواکەی ئێمە بوو، کە بەلامانەوە گرنگ نەبوو لە کوێ کۆبوونەوە دەکرێت گرنگ ئەوە بوو ماڵی کوردستانی ڕێکبخرێتەوە، بەتایبەتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگامان بەگرنگ تەماشا دەکرد و دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک بەبایەخ بوو، چونکە بڕوامان وابوو ڕێگری دەکرا لەو هەموو بەعەرەبکرنە و ئەو هەموو زیادەڕۆییانەی لەدوای کارەساتی 16ی ئۆکتۆبەرەوە ئەنجامدرابوون. بەداخەوە ئەوە نەکرا و ڕاکان دەستی خۆی وەشاند کە ئێستا هیچ پارێزگارێکی کورد ناتوانێ چارەسەرێکی ئەو زیادەڕۆییانەی کە کراون هەڵبوەشێنێتەوە.

پشتگیری هەموو ئەو کۆبوونەوانە دەکەین کە دەبنە مایەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی کەرکووک و کاراکردنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک سەرجەم لیستەکانی کورد و عەرەب و تورکمان کلدان و ئاشووری ئەندامانی ئەنجوومەنیان پێکهێناوە. چونکە ماوەی ساڵێک و سێ مانگە ئەنجوومەن پەکخراوە و ناتوانێ کارەکانی خۆێ ڕاپەڕێنێت ئەگەرچی دنیایەک تێبینمان لەسەر ئەنجوومەن هەیە، نەیانتوانیوە بەباشی کارەکانیان ڕاپەرێنن و بەهۆی کێشەی سیاسی و ململانێیەکانی بەغدا و ناوخۆی کەرکووک لەنێوان نەتەوەکان نەتوانراوە هەڵبژادن بکرێتەوە. کە ماوەی 15 ساڵە ئەو ئەنجوومەنە حوکم دەکەن، هەندێکیان خرف بوون و توانای کارکردنیان نەماوە و وێڕای ئەو تێبینیانەمان لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی کەرکووک و مافی نەتەوەکەمان و ڕێکخستنەوەی نێوماڵی کوردستانی پشتگیریان لێدەکەین بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو بارودۆخە نالەبارەی کەرکەوک ڕاست بوونەوە بۆ بەرژەوەندی نەتەوەکەمان سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک بەکورد و عەرەب و تورکمان و کلد و ئاشورییەوە. دەخوازین سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکووک لەو باودۆخە ئابووری و ئەمنی و سیاسییە خراپەی تێی کەوتووین بۆ ئەوەی بە بارێکی باشدا بکەوێت چارەسەرکردنی ئەو دۆخە ناڕێکە پەیوەندی بە ڕێکخستنەوەی نێوماڵی کەرکووکییەکانەوە هەیە کە ئەمە داخوازی هەموو لایەکە.

 

  • 1