ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كاتێك ساڵی 1949 سكرتێری حزب و هاوڕێكانی (فه‌هد و حازم و ساڕم و یه‌هودا سددیق و مالیك سه‌یف و حوسێن شبیبی)و چه‌ندانی تر ، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژێمی پاشایه‌تی ئه‌وكات گیران.(ساسۆن شلۆمۆ ده‌لال) وه‌ك گه‌نجێكی بیست ساڵه‌ی تازه‌ پێگه‌یشتووی ئازا و شۆڕشگێڕی رێكخستنه‌كانی شاری به‌غدا، توانی سه‌ركردایه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی "به‌ ڕاسپارده‌ی (فه‌هد)" بگرێته‌ ده‌ست. به‌ توانایی و لێهاتویی خۆی توانی رێخستنه‌كانی شاره‌كانی ترو به‌غداش كۆ بكاته‌وه‌و خۆپیشادانی گه‌وره‌ ئه‌نجام بدات ، دژی ڕژێمی پاشایه‌تی و بۆ ئازادكردنی (فه‌هد) و هاوڕێیكانی.

مخابن دوای یه‌ك مانگ له‌ گیرانی هاوڕێ (فه‌هد)و هاوڕێكانی ئه‌ویش گیراو له‌سێداره‌ درا چوه‌ كاروانی نه‌مران .

شایه‌نی ووتنه‌ (ساسۆن ده‌لال) كه‌ به‌ئاین (جوو) بوو، دووه‌م سكرتێری گشتی حزبی شیوعی عیراق بوو كه‌ له‌ سه‌رده‌می پاشاییه‌تی له‌ سێداره‌ درا، به‌مه‌ش حزبی شیوعی تاكه‌ حیزبه‌ كه‌ له‌ مێژوودا چوار سكرتێروو چه‌ندین ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی سیاسی به‌ده‌ستی رژێمه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق له‌سێداره‌ دران و سه‌ره‌ڕای سه‌دان و هه‌زاران ئه‌ندام و لایه‌نگروو هه‌وادارانی .

له‌ رۆژی شه‌هیدانی شیوعی هه‌زاران چه‌پكه‌ گوڵ بۆ سه‌ر گۆری ته‌واوی شه‌هیدان.

 

  • 1