ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

1- 

ئەمرۆ لە فەزاى گشتى رەشبینى و نائومێدییەکى زۆر دەبینین!وەک چۆن خۆشباوەرییەکانى رابردوو نا واقعى بوو ئەم نائومێدیەش هەروا دەبینم. هیچ هێزێکى سیاسى و رێکەوتنێکى سیاسى لە هەڕەمەوە ناتوانێت رێگرى یا بێدەنگى لە ململانێى مێژویى و هێزى بەرەنگارى دژ بە سیستەمێک بکات کە لەسەر بنەماى چینایەتى پایەکانى دارشتبێت. چۆن خۆشباوەڕییەکانى ساڵانى رابردوو دروستکراوبوون ئەم نائومێدیەش هەروا. 

هەرکەسێک مامەڵەى لەگەڵ سیاسەت کرد لەدەرەوەى فکرو فەلسەفە، ئەوە بزانە شەپۆڵى دەریا هەرجارەى بۆ کەنارێکى دەبات، هیچ کات لە کەنارى راستەقینەى خۆى لەنگەر ناگرێت، دواجار بەدۆڕاوى لە کەنارى ئەویتر دەکەوێتەوە . 

2- 

رووداوەکانى ئەم چەند رۆژە سەر سورهێنەر نین، وەک ئەنجامێک هاتۆتەپێش، کە پێشتر قسەى زۆرى لەبارەوە کرا. هیچ هێزێکى سیاسى ناتوانێت گۆرانکارى لە واقع بکات ئەگەر هەڵگرى دید و بەرنامەیەکى سیاسى ئابورى جیاواز نەبێت، وەرگرتنى بریارى ئۆپۆزسیۆن بوون دەبێت لەسەر بنەماى دیدى جیاوازبێت بۆ حکومرانى، ئەگەر نا ئۆپۆزسیۆن بوون دەبێتە تاکتیک و لە چوارچێوەى گوتارى پۆپۆلیستى تەنها دەنگى نارەزایەتى کۆدەکاتەوە، سیفەتى ئیسفەنجى وەردەگرێت هەمووشتێک بۆخۆى هەڵدەمژێت و هیچى تر. وەک لە پێشوو بینیمان .

3- 

لەمرۆداشدا، هەموو ئەوانەى لەناویا لە دەرەوەى دەسەڵاتن ناویان ئۆپۆزسیۆن یا بەشدار لە دەسەڵاتە، ئەگەر لە دیدێکى فکرى سیاسى جیاوازەوە ناکۆک نەبوون لەگەڵ ئەم مۆدێلە لە حکومرانى لەگەڵ نوخبەى بۆرژوازى مشەخۆر، بزانە سبەینێ بەرژەوەندییە ئابورییەکانیان لەگەڵیان کۆیان دەکاتەوە، جارێکى تر نائومێدت دەکەنەوە. دۆخى هیواو بێ هیوایى رۆژێک لە رۆژان لە دەستى ئەمان نەبووە و پەیوەندیشى بەوانەوە نییە. ئەوە ئێمەین ئەوانمان نەناسیوە و شوناسێکى ترمان بۆ داتاشیون. دەبێت ئەوان لە دەرەوەى دۆخى هیواو بێ هیوایدا ببینین، جیاوازى ئەوان لەگەڵ ئەمانى ترى بازرگان، سەرمایەدار، هەرکەسێکى تر کە سەرقاڵى ژیانى تایبەتى خۆیەتى، تەنها ئەوەیە بازرگانى ئەوان لە رێگاى بەناو سیاسەتەوەیە.

بە خوێندنەوەمان بۆ ئایدیاى ئیتلافى حکومڕان وەک چۆن دوێنێ و پێرى لە قەیرانى سیاسى و ئابوریدا بووین، سبەینێش هەروا. هەروەک چۆن دوێنێ و پێرێ تێکۆشانى جەماوەرى بەردەوام بوو سبەینێش هەروا. رەو ڕەوى مێژوو بە کەس ناوەستێت.

  • 1