ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  


مامۆستایان داینەمۆی پەروەردەو فێرکردنن، بۆیە دەبێ زۆر به باشی هەڵسوکەوت لەگەڵ قوتابییان بەتایبەتی پۆلی یەکەم بکەن، چۆن وا بکەین قوتابخانەیان لاخۆش بیت، چونکە بۆ ئەوان زەحمەتە جێهێشتنی ماڵ و دایک وباوکیان.
لەخوارەوە چەند ڕێگە و شێوازێک بۆ ئەو مەبەستە دەخەینە ڕوو؛
1- قسەی نەرم و ئاخافتنی خۆش لە کاتی بانگکردنی قوتابی، نەک بەداخەوە وەک هەندێک مامۆستا کە بە شێوازی تورەو بانگکردنی بێم وات لێدەکەم، جا ئەو قوتابییە تووشی ترس دەبێ و ڕۆژانە باوکان دەڵێن منداڵەکەمان وا نایێتە قوتابخانە و دەگریێن.
2- پێشوازی کردنێکی جوان لە لایەن ستافی قوتابخانە.
3- دانانی مامۆستایەکی خودان ئەزموون لە بواری پەروەردە بۆ پۆلی یەکەم.
4- هەفتەی یەکەم تەنیا فێری گوڵەکان چۆن دێنە ژوور و چۆن دەرۆنە دەرەوە، واتە پەروەردە بکرێن، نەک پێدانی ئەرکی ماڵ و ترساندن ئەگەر نەنووسی وات لێدەکەم.
5-خۆناساندی مامۆستا بە قوتابییان، بەداخەوە نەریتی خۆناساندن زۆر کەمە یان هەر نییە، جا قوتابییەکە ناچارە بڵێ مامۆستای ئینگلیزی، کوردی، یان مامۆستا لاوازەکە، درێژەکە....
6- زۆر لە قوتابییان شەرمننیان دەترسێن بۆیە ناچن بۆ قوتابخانە، پێویستە بەخێوکەری قوتابی چەند ڕۆژێک خۆی لەگەڵی بێتە قوتابخانە تا فێر‌دەبێ و لێ ڕادێت.
7- واباشە کارگێری قوتابخانە لە هەفتەی یەکەم دەستەیەک پێک بهێنی چ لە قوتابییان یان مامۆستایان بۆ پێشوازی و فێرکردنی دەوامی قوتابخانە و پۆل بۆ پۆلی یەکەم هەروەک چۆن لە قۆناغی یەکەم له زانکۆو پەیمانگەکان هەیە.
8- تەنیا وانەیەکی وشک وتەختەیەکی ڕەق دەبێتە بێزارکەری قوتابخانە لای قوتابی، بۆیە دەبێ یاری و چالاکی هەمەجۆریان پێبکرێت.
9-  جوان نەنووسینی پیت و ژمارەکان لەلایەن مامۆستا خاڵێکی دیکەی لاوازی فێرکردنە، بۆیه واباشە جوان بۆیان بنووسرێت و لە ناو پۆلدا قوتابی بینووسێت و مامۆستا چاودێری پرۆسەکە بکات و یارمەتییان بدات.

  • 1