ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەڕاستیدا هێزی سەربازی عێراق لەناو شاری کەرکووک دا بەشێوەیەکی بەرفراوان دەسەڵاتی ڕەهای خۆیان سەپاندووە.

کەسیش ناتوانێ لە گوڵ کاڵتریان پێ بڵێت، ئەو هێزە مەترسیدارە، بە تەنیا خۆیان نین لەکۆی خاڵەکانی لێپرسینەوە، نوێنەراتی هەموو لایەنە عێراقییەکانی تێدایە جگە لە پێشمەرگە، هەرچەند گوایە گەشتوونەتە ئەو بڕوایە دوو کورد لە سلکی پۆلیس بخە ناو لیژنەی ئەمنی.

لەهەموو ئەو جێگایانە هێزی ئەمنی و هێزی سەربازی و هێزی تایبەت و حەشدی شەعبی هەموو ئەمانە خاوەن دەسەڵاتن هەریەکەیان ئاغا و کوێخای خۆی هەیە، ناشتوان بەبێ بڕیاری سەرەوەی خۆیان هەنگاو هەڵبێنن. بەڵام لە هەڵوێستیان کار و کردەوەیان دەرحەق بەکورد یەک جۆر مامەڵە دەکەن. 

ئەگەرچی هێزی دژە تیڕۆری عێراقی پێشتر لێرە بوون، ئەوان مامەڵەیان نەرمتر بوو، ئەگەرچی لەناوەڕۆکدا یەک بیرکرنەوەیان هەبووە و هەیە سەبارەت بەکێشەی نەتەوەییمان و تیکۆشانی پر لە قوربانیدان و بەرخودانمان. 

ئەو هێزە پڕاوپرن لەناشرینی ڕەوشت و هەرزەو منداڵن و نەدەزانن ڕێز و ئیحراتم لە خەڵک بگرن. پێدەچێت هەموویان لەسەر جادەکانی بەغدا و شارەکانی تری عێراق و گوندە دووردەستەکانی باشوورەوە خویان خزاندبێتە ناو سوپاکەوە دوور لە ئادابی کۆمەڵایەتی. بە مەبەست خەڵک ئازار دەدەن لێرەولەوێ لەناو شار لەگەڕەکە کوردییەکان خاڵی لێپرسینەوە دادەنێن و داوای ناسنامە و ناسنامەی ئۆتۆمبێل و پشکنین و تەنانەت پرسیار لەبوونی منداڵیش دەکەن کە لەگەڵ دایک و باوکیان بێت. ئەو ڕەوشتە ناشرینانە ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی کورد بێزابێت تاکو شارەکە چۆڵ بکەن، ئەم ئامانجەشیان هاتۆتە دی کوردەکان دەڕۆن.

ئێمەی حزبە کوردستانییەکانیش کەرێکمان پێ نابەسترێتەوە، تەنیا دەڕوانین، ئەوەتا حزبە کوردستانییەکان لەماوەی دوو هەفتەدا دوو کۆبوونەوە لەسەر بۆنە و یادەکان دەکەن ناتوانین لە سەر یادی چەژنی نەورۆز ڕێک بکەون. تا وەکو ساڵانی تر پێکەوە لە سەر قەڵای کەرکووک ئاگرەکە بکەنەوە، چونکە ترسێک هەیە ئەم ساڵ ئەم هێزە ڕێگە نەدەن یادەکە ببردرێتە سەر قەڵا و ئاڵای کوردستان هەڵبکرێت.

  • 1