ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

فاکتەری بەرەو پێشچوونی ھەموو نەتەوەیەک زانست و زانیاریە ،فێرگە و زانکۆکانمان گرنگترین دەزگای پەروەردە و فێرکردنن، کە ھەموو ساڵێک جیلێکی کارامە و بەتوانا بەرھەم دێنن لە بوارە جیاجیاکانی زانستی و وێژەیی و زمان و پزیشکی و ئایینی و  فەلسەفە و دەرونناسی ...ھتد

 دیاردەیەکی قێزەون کە ھەمووانی نیگەران کردووە بوونی دەستی حیزبە لە سەرجەم دەزگا پەروەردەیەکان، کە بە ئارەزو و برِيارى ئةو شويَنانة قۆرخ کراون ، ئەمە سەرەرای ئەوەی زۆربەی پۆستە باڵاکانی زانکۆ و قوتابخانەکان کەسانی حزبیین و بە بریاری مەڵبەند و لقەکان دانراون ،حیزب دەسەڵاتی لة ناو زانکۆکاندا قۆرخ کردوەو دەستی وەرداوەتە نێو کاروباری قوتابیان و زۆر جار ئاستەنگی بۆ خوێندن و بەدەستھێنانی مافەکانی قوتابیان دروست کردووە ، ئەمە ئەوەمان دێنتەوە بیر، کە لەدوای رووخانی حیزبی بەعسەوە کە حیزب دەسەڵاتی زانکۆکانی بۆ خۆی  قۆرخ کردبوو لە ئێستاشدا ھیچ گۆرانکارییەک نابینین جگە لەوەی بەشێوەیەکی مۆدێرنە تر  جووت زل حیزبی دەسەڵات، دەسەڵاتی خۆیان بەسەر زانکۆکاندا سەپاندووە.

ئەمە دەبێتە ھۆی خراپبوونی ئاستی نمرەی خوێندکاران و  جیاوازی مەبدەئی و دژی ھەموو بیرورایەکی دیموکراسیە ،

قوتابیان داینەمۆی کۆمەڵگان گەورەترین گەوھەری ئەم نەتەوەیەن، چیتر مەیان کەنە قوربانی مەرامە گڵاوەکانی حیزب.

ئەم جووت زل حیزبە لە رێگەی رێخراوەکانی خۆیانەوە سەرجەم چالاکیەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانیان بۆ  خۆیان قۆرخ کردوەو رێگە بە رێخراوەکانی تر نادەن کاروچالاکی ئەنجام بدەن ئەمە رێخراوەکانی تر و قوتابیانیشی نیگەران کردووە.

بۆیە پێویستە ھەمووان کار بکەین بۆ گەرانەوەی شکۆ بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان و دەستی قێزەونی حیزب دەربکەین دەبێت قوتابیان و سەرجەم رێخراوەکانی تر بەھەماھەنگی  کاری بۆبکەن ،ھەروەھا لایەنە ئۆپۆسزوێنەکانی پەرلەمان کەخۆیان بە نوێنەری گەل دەزانن ئەرکە لەسەرشانیان پرۆژەیاسایەک لە پەرلەمانەوە دەبکرێ و کاری جدی بۆبکرێت تاوەکو دەزگا پەروەردەیەکانمان سەربەخۆ بن و چی دی حیزب بەئارەزوی خۆی دەست وەرنەداتە کاروباری قوتابیان و زانکۆکان با چیتر خوێندن بۆنی حزبایەتی لێ نەیەت.

 

  • 1