ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوو ساڵ لەمەوبەر لە ڕێککەوتی 28/3/2017 لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، لەسەر داوای دکتۆر نەجمەدین کەریم پارێزگاری ئەوکاتی کەرکووک بریاردرا کە ئاڵای کوردستان لەسەر سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەت هەڵبکرێت. بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان جادەی عێراقی و جادەی عەرەبی و تورکمانی خرۆشا، ناڕەزایەتییەکی زۆری لێکەوتەوە، تەنانەت حکوومەتی عێراق هاتە دەنگ و ڕەتی کردەوە.

ڕاستە ئاڵای کوردستان بۆ هەموومان بە بایەخە و گرنگی خۆی هەیە، لە سایەی ئەو ئاڵایەدا بە هەزاران تێکۆشەر و قارەمانی گەلەکەمان لە سەنگەری بەرگریدا شەهید بوون. 

بەڵام لە ڕاستیدا بە باشی ئەو بڕیارە هەڵنەسەنگێنرا بوو، هیچ بەهایەکیان بۆ کاردانەوە دانەنابوو، یان بە گرنگ سەیریان نەکردبوو، ئەو کاتە کورد لە کەرکووک خاوەنی دەسەڵات و هێز بوو، پارێزگای کەرکووک بە شێوەیەکی گشتی لە ژێر دەسەڵاتی هێزی پێشمەرگە بوو، هەڵکردنی ئاڵا کیشەی نەبوو، سەرجەم سەنگەرەکانی پێشمەرگە و بارەگا حزبییەکان ماڵان و کۆڵان و گەڕەگ بەشێکی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتییەکان ئاڵای کوردستانیان لەسەر بوو، بە هەڵکردنی ئەم ئاڵایە دوژمنانی میلەتەکەمان کەوتنە پیلانگێڕی دژ بە دەسەڵاتی هێزە کوردستانییەکان.

ئەوکات ئێمە وەک کۆمیتەی پارێزگای کەرکووکی حزبی شیوعی کوردستان گوتمان کەرکووک کێشەی هەڵکردنی ئاڵای نییە. بە بە فەرمی کردنی ئاڵا کەرکووک تێک دەچێت، کاریگەری لەسەر باری کۆمەڵایەتی دروست دەکات. لەگەڵ ئەوە نەبووین کە بکرێتە بریار و دنیای عەرەبی و تورکمانی بوروژێنین.

• کاردانەوەکانیش لە دوای 1ی ئۆکتۆبەرەوە ئاڵای کوردستان قەدەغەیە، هیچ هێز و لایەنێکی سیاسی بە فەرمی ناتوانێت ئاڵا هەڵبکات. جگە لە بۆنە نیشتمانییەکاندا، ڕێگە دەدرێین بۆ ماوەی دوو کاتژمێر ئاڵا بکەینە ملمان یان بە دەستەوە بگرین. تەنانەت بۆتە هۆکاری ئەوەی سەرۆکی ئەنجوومەن بە وەکالەت ڕێبوار تاڵەبانی نەتوانێ بگەڕێتەوە شاری کەرکووک.

  • 1