ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پێشمەرگە ئەوناوە پیرۆزەی ھەر بەگوێبیستی ناوەکەی دوژمان چۆکیان ئەشێکی دڵیان دێتە لەرزین ،پارێزەری گەل و گیان فیدای خاک و نیشتیمانن کە سنگی خۆیان کردۆتە قەڵغانی بەرگری لەپێناو گەلەکەمان،

ئەوەی مایەی نیگەرانیە کاربەدەستانی حکومەت لەکاتی شەر و دروست بونی مەترسی بۆ سەر نیشیتمان ھێزی پێشمەرگەی بیر دەکەوێتەوە و ستایشی ئەکاو ھەڵویستی بەرز دەنرخێنێ ،بەڵام کە پێویستی پێ نەما پشت گوێ ئەخاو ئاوریشی لێ ناداتەوە ،ئەوەی لەساڵانی شەری داعشدا بینیمان کەپێشمەرگە چۆن شێر ئاسا لە مەیدانی بەرگیردا بەخوێنی خۆی بەرگری لە نیشتیمان ئەکرد سەرەرای قەیران و نەبوونی موچەو برسێتی ماڵ و منداڵیان بەردەوام بوون لە خەبات و تێکۆشان تا شەھید بوون و دوا دڵۆپەی خوێن بەرگریان لەم گەل و نیشتیمانە ئەکرد کەچی مووچەکانیان وەکو موچەی ھێزەکانی ناوخۆ نیە و لەکاتێکدا ھەردوکیان ئاسایشی و ھێمنی وڵات دەپارێزن ئاشکراشە کەئەرکی پێشمەرگە ھێندە پیرۆزەو لەھەموشیان گران ترە.

دەبێت پێشمەرگە ئاور جدی لێ بدرێتەوە و چیتر ئەم ھێزە قارەمانە پشتگوێ نەخرێ لەلالەیەن دەسەڵاتدارانی حوکومەتی ھەرێمەوە 

بۆیە ئەرکەو پێویستە لە سەر پەرلەمانی کوردستان کاربکات بۆزیاد کردنی مووچەی پێشمەرگە کە رۆژانێک ناموس و شەرەف و خاکیان ئەپاراست ،لەسەر ھەموو لایەن و حیزبەکان ئەرکەو پێویستە ھەموان کاربکەن بۆ چاک کردنی مووچەی پێشمەرگەو خۆشکردنی ئاستی بژێوی ژیانیان .

دەبێ لە رێگەی پەرلەمانەوە پرۆژە یاسا دەربکرێت بۆ چاکردنی موچەی پێشمەرگەو پێدانی پێشینەی ھاوسەر گیری و پێدانی قەرزی بچوک ،هەروا لەرێگەی تەندروستیەوە چارەسەری پزیشکی بۆکەسوکاری پێشمەرگە بەخۆرای ئەنجام بدرێ ، سەرجەم حیزب و لایەناکان دەبێ ھەڵوێستی جوامیری بنوێنن و کاربکەن بۆ زیاد کردنی موچەی پێشمەرگە چونکە ئێستا ھیچ بیانویەک نیە بۆ زیاد نەکردنی موچەی پێشمەرگە.

 

  • 1