ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەجیھاندا کۆمەڵێک حزبی چەپ و کۆمۆنیست ھەن ،کەسەرجەمیان خەباتەکەن ،لەپێناو نەھێشتنی کێشەی ھەژاری و نەھێشتنی نایەکسانی ئابوری وئەستکۆراتی و چینایەتی و لەناو بردنی سیستەمی سەرمایەداری ،کەسەر جەمیان ھەڵگری ئایدۆلۆژیای چەپن ، خەباتی مەدەنیانە و شۆرشی گەریلایان ئەنجام داوە لەپێناو خۆشگوزەرانی و دابین کردنی یەکسانی بۆ مرۆڤەکان.

حیزبە چەپەکانی ھەرێمی کوردستان کەسەرجەمیان بنەماو پەیرەو پرۆگرامەکانیان لە یەکترەوە نزیکە، سەرجەمیان خەباتی مەدەنیانە دەکەن لەم ھەرێمە ،ئامانجیان ئازادی و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی و یەکسانی ئابوری و پێکەوە ژیانە......... ھتد بۆ گەلەکەمان.

ئەوەی مایەی نێگەرانیە ئەم حیزبە چەپانە یەکگرتوو یەک ھەڵوێستنین،ھەر ئەمە شە وای کردووە چەپ رۆڵێکی کاریگەری نەبێ لەناو خەڵق و کۆمەڵگادا ، پێگەو متمانەیان نەمێنی لەناو جەماوەردا ، وەبەشێک لەم حیزبانە لەپێناو بەرژەوەندیە سیاسیەکانی خۆیان بونتە ھاوبەشی دەسەڵات، پێچەوانەی پەیرەوی حزبەکانیان بونتە ئەستۆکرات و ھاوبەشی دەسەڵاتێکی سەرمایەداری.

یەکتری قبوڵ نەکردن و شکانەوەی یەکتری ،لادان لە پەیرەوی حیزبەکانیان ،دەبێتە ھۆی لاوازبونیان و روبەروی لەناو چون دەبنەوە.

لەم ساتەدا گەلەکەمان لە قۆناغێکی ھەستیار و ئابوریەکی نایەکسان دایە ، دەناڵێنێت بە دەست سیستمێکی بنەماڵەیی و خێڵ گەری ،کە ماوەی بیست و ھەشت ساڵی حوکمرانی کۆمەڵێک کەسانی پۆغڵەوات و گەندەڵ بەناشەفافی وڵات دەبەن بەرێوە ، سەرخان و ژێرخانی ئەم ووڵاتە لەلایەن کۆمەڵە کە سێکی دیکتاتۆری دووبنەماڵەوە بەتاڵانی براوە ،سیستمێکی چینایەتی لە کومەڵگا دروست بووە ، کەبونەتە دوو چینی سەرەکی ھەژار و دەوڵەمەند، ئەمە سەرەرایی نەبونی ھەلی کار و خزمەت کردنی ھاوڵاتیان و دابین کردنی خزمەتگوزاری و نائومێد بونی لاوان و پێنەدانی موچەی فەرمانگە حوکومیەکان لەساتەوەختی خۆیدا، میلەت پێویستی بەچەپەکانە، بۆیە پێویستە حیزبە چەپەکان یەکبگرنەوە چەپێکی بەھێز و خاوەن جەماوەربن.

یەکگرتنەوەی چەپەکان پێگەیان لەناو جەماوەری کوردستان زیاد دەکات و رۆڵێکی گرنگیان ئەبێت لەناو کۆمەڵگادا ، دەتوانن پێکەوە خەباتی مەدەنیانە بکەن لەسەر یەک پرەنسیپ و ئایدۆلۆژیای مارکسی کەسەر جەم چەپەکانی جێھان ھەمان پەیرەو پرۆگرامی نزیک لە یەکتریان ھەیە، ھاوشێوەی چەپە بەھێزەکانی جێھان پێگەیەکی بەھێزیان دەبێت دەتوانن دژی ئیمپرایلیزم بوەستنەوە کەئامانجی سەرکوت کردنی چەپە. 

پێویستە لەم باردۆخەدا ئەم ھەلە بقۆزنەوە و ھەموان پێکەوە ببنە دەنگو رەنگی چەپەکان و داکۆکیکاری سەرجەم چەپ و کۆمۆنیستەکانی ھەرێمی کوردستان بن ،ببنە چقڵی چاوی سەرمایەداری.

بەڵی ئیترکاتی ئەوە ھاتووە چەپەکان یەکبگرن ،چەپ لە ھەرشونێکی ئەم جێھانە بێت یەک ئایدۆلۆژیا و بیرو باوەری ھەیە.

 

  • 1