ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ڕووداوە دڵتەزینەکان لەسەرانسەری شارەکانی هەرێمی کوردستان ڕۆژبەڕۆژ ڕوو لە زیاد بوون دەکەن، ئەوانەی بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ گیان لەدەست دەدەن، زیاترن لەوانەی کە بەهۆی نەخۆشی و شەڕەکان گیانیان لەدەستداوە. ڕووداو ئەو دیاردە ئالۆزەیە کە بۆ زۆر هۆی هەمەجۆر دەگەڕێتەوە، هەمیشە ناتوانرێ هۆ بنەڕەتییەکە بە ماوەیەکی زەمەنی لە ڕووداوەکە خۆی جیا بکرێتەوە. واتا زۆر بە خێرایی ڕوودەدات. بەوەسفکردنی ئەو بارودۆخە ساتییەی دەوری ڕووداوەکەی داوە، ناتوانین ڕووداوەکە بخەینە بەر تیشکی لێکۆڵینەوە.، بەڵکو پێویستە بگەڕێینەوە دواوە. هەموو شتیک بزانین دەربارەی ئەو کەسەی ڕووداوێکی بەسەر هاتووە. تەنیا بەو ڕێگایە دەتوانرێ وێنەیەکی ورد دابڕێژێت دەربارەی ئەوەی کە چی ڕووی داوە؟!  بۆچی؟ باوەڕهێنان بە ڕەهایی ڕووداو حەتمیەتی ڕوودانی ئەگەرێکی سەختە لە ڕێگەی پەرەسەندنی نەهێشتنی ڕووداودا. دەمەویت بڵێم زۆربەی خەڵک بە چاوی قەزاوقەدەر دەرواننە ڕووداوە  کارەساتبارەکان، لە راستیشدا ڕووداوەکان هەر ڕوونادەن مەگەر هۆیەك هەبێت بۆ روودانیان.

هۆکارەکانی ڕووداوی هاتووچۆ بۆچی دەگەڕێنەوە؟ دیارە هۆکار زۆرن، لەوانە خراپی ڕێگاوبان و چاڵ و چۆڵی شەقامەکانی دەرەوەی شار، یەک ساید، نەبوونی هێماکانی هاتووچۆ و سەرەرایی ئەوەی قەرباڵغییەکی زۆری لەسەرە و شۆفێرانێش کەمتەرخەم و بێ سەروبەرییەکی زۆریان پێوە دیارە.  بۆ نموونە لەکاتی لێخوڕین دا مۆبایل و تەلەفون و تیژڕەوی و خواردنەوەی مادە کحولییەکان لەکاتی شۆفێری کردندا ئەوانەش دەبنە هۆی ئەوەی کارەساتی  لێ بکەوێتەوە. بۆ سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان پێویستە شوفێران لە سروشتی ئەو هۆکارانە تێبگەن و ئەو پێشلکارییانە کەم بکەنەوە. بۆیە دەبیت خەڵکیش ئەو ڕاستییە بزانێ کە ڕووداوی هاتووچۆ ڕەها نییە و دەتوانین کەمی بکەینەوە.

  • 1