ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەدوای جەنگی جیھانی دوەمەوە رۆژھەڵاتی ناوەراست بۆتە گۆرەپانی یەکلایی کردنەوە ململانیە سیاسیەکانی دەوڵەتە زلھێزەکان و سەرمایەدارەکان کەھەمیشە مەترسی بوونە بۆ سەر چینی پرۆلیتار و دەوڵەتی سۆسیالست و ئەودەوڵەتانەی کە سیتمی خۆ بژێوی پەیرەو دەکەن. 

دەبینین ئەمریکا لە ئیستادا لەپێناو بەرژەوەندی و بازرگانی بەدەست ھێنانی بەرژەوەندیەکانی، کۆماری ئیسلامی ئێران وەکو دێوێک نیشانی دەوڵەتە سونەکانی ئاسیا ئەدات و لەپێناوی پاراستینیان لەم دێوەو ساغکردنەوەی چەک و تەقەمەنیەکانی و بەتاڵ بردنی نەوت و کەرەستەکانیان ووڵاتی ئێرانی وەکو چەکێک بەکار ھێناوە بۆ بەدەست ھێنانی ئارەزوەکانی خۆی.

ئەوەی لەساڵانی پێشو و دروست بوونی داعش بینیمان کە ھێزێکی تیرۆرستی دروستکراو بوون کە بۆ راگرتنی باڵانسی نێوان شیعە و سونە دروستکرابوون بەتایبەتی لەسوریاو عێراقدا ھەتاوەکو تەقەمەنی و چەکەکانی لەم وڵاتانەدا تاقی بکاتەوەو ھەم لێرەش ساغیان بکاتەوە، بەڵام لەدوای ئەوەی دا عش بووە ھۆی مەترسی بۆسەر جیھان و لەو سنورە زیاتری بەزاند کەبۆی دیاری کرابوو ھەڵسا بەلەناو بردو لێدانی،

ئەمریکا تاسەر دۆستی ھیچ کەس نیە لەئێستاداو لەم باردۆخەدا ئەمریکا نەپشت لە سوعدیە ئەکات و نە ھێرشی داگیرکاری دەکات بۆسەر ئێران تەنھا پرو پاگەندەو ترسە بڵاوی کردۆتەوە ئەمریکا ھیچ کارێکی بە ئێران نەماوە بەڵام بۆ لەناوبردنی ھەرگیز ھێز بەکار ناھێنی تەنھا بە گەمارۆی ئابوری و ئابولقەدانی وا دەکات گەلی ئێران پێشیوی ببنەوەو ناخۆی وڵاتەکەیان تێک بدەن، چونکە ئەمریکا ھیچ کات نایەوی باڵانسی شیعەو سونەکان لە رۆژھەڵاتی ناوەراست تێک بچێت ئامانجی ئەمرێکا راگرتنی باڵانسە لەنیوانیاندا،

ئێرانیش بەنمایشی سەربازی و مانۆر ھێزی خۆی لەمیدیاکان نیشان ئەداو نایەوێ چۆک دابدات و ساڵھایە لەزاری سەرۆکەکانی ئێرانەوە ھەرەشەی توند و قسەی زل دەبیستین بەڵام تاکە ھەرەشەیەکیشی نەبردۆتە سەر، ئێستاش بەبڵاو بونەوەی شەری نێوان ئەمرێکاو ئێران تەواوی ناوچەکەی مەشغوڵ کردوە کە ئەمە جگە لەسینارۆیەکی نێوان ئەم دوو دەوڵەتە بۆ قەبەکردنی ئێران و ترساندنی ووڵاتە سونەکان ھیچی تر لەئارادا نیە،ئەمریکا بە بیانووی پارێزگاری کردنیان لە مەترسیەکانی ئێران بۆ سەر چەند وڵاتێ ھاوپەیمانی بەستوەو بازرگانی بەئێرانەوە دەکات و چەک و تەقەمەنیەکانی ساغ دەکاتەوە و نەوتی ئەم ووڵاتەنە بۆخۆی دەبات.

بەڵام لەئێستادا ئێران مەترسی بۆسەر ناوچەکەو بەرژەوەندیەکانی ئەمرێکا دروست کردوە، لێردا پرسیارێک دێتە پێشەوە،

ئایا شەڕی ئێران و ئەمریکا روودەدات؟

دەوڵەتی ئەمریکا بۆ بەچۆکدادانانی ئێران جگە لە گەمارۆی ئابووری کەمەرشکێن ماوەیەکە دەستی کردووە بە هێنانی چەندین کەشتی فرۆکە ھەڵگر و چەکی قەبەو فرۆکە، بەڵام لەراستیدا ئەمریکا لەم کارەیدا دەیەوێ چەند ئامانجێک بپێکێت، ئەم هەڵوێستەی ئەمریکا جگە لە گوشار خستنە سەر کۆماری ئیسلامی بۆ ئەوەی بەتەواوی تەسلیمی ئەمریکا بێت، لەلایەکی دیکەوە بازار گەرمییەکە بۆ هەڵبژاردنەوەی دووبارەی تڕامپ لەساڵی ۲٠۲٠دا کە لەئەگەری تەسلیم بوونی ئێران و رێککەوتنێکی نوێ وەک ئەوەی ترامپ دەیەوێ شتێکی دوور لەچاوەڕوانی نییە، لەئەگەری چۆکدانەدانی نەبوونی کۆماری ئیسلامیدا رەنگە ئەمریکا چەند گورزێکی سەربازی لەکۆماری ئیسلامی بووەشێنێت کە ئێران ناچار بە پاشەکشە لەناوچەکە بکات کە ئەمەیان دیسان دوو خوێندنەوەی بۆدەکرێت، یەکەم لەوانەیە ئێران بەگەرەنتی وەرگرتن لە ئەمریکا لەناوچەکە پاشەکشە بکات و پشتی گرووپە چەکدارە تیرۆریستیەکانی سەر بەخۆی بەردا کە بە سەرنجدان بە رابردووی کۆماری ئیسلامی چونکەئەو گرووپانە بەدرێژایی تەمەنی کۆماری ئیسلامی وەک سوپابۆ رژیم کاریان کردووە، ئەگەری دووەم وەڵامدانەوەی کۆماری ئیسلامییە کە ئەگەر ئەمە رووبدات شەڕێکی گشتگیر داوێنی کۆماری ئیسلامی دەگرێت کە دیارە ئاکامەکەی رووخانی رژیمە بەڵام زۆر زەحمەتە کاری وا روبدات.

 

  • 1