ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

میدیای کوردی بەشێوەیەکی ئاشکرا و رون ، شکاندنی کەرامەتی مرۆڤ و جیاوازی جێندەری و بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناراست و چەواشەکاری و شێواندنی کلتور و بەبیانی کردنی کۆمەڵگای پێوە دیارە.

لە ھەرێمی کوردستان زۆر بەکەمی مدیای سەربەخۆ و ئەھلی بەرچاو دەکەوێ ،کە سەرجەمیان موڵکی حزبین، لە داھات و قوتی ئەم گەلە ستەم دیدەیە بودجەی زەبەلاحیان بۆ تەرخان کراوه ،ھەریەک ھاو ئاوازی حزبێکن و بەئاشکرا و بەرونی خەریکی شکانەوەی یەکتری و ململانیی حیزبین، لەھەموو ئەتەکیەتێکی رۆژنامەوانی لایان داوە بێ سانسۆر و فلتەر ھەواڵی نادروست و چەواشەکاری بڵاو دەکەنەوە و لەھەوڵی شارچێتی و نانەوەی پشێوین لەنێو دانیشتوانی کۆمەڵگەکەمان.

بەنمونەی زیندو راستەخۆ و ناراستەوخۆ بینومانن ،کە چۆن لە پرسە نەتەوەیەکاندا و لەکاتی روماڵ کردنی روداوەکانیان کلتور و مێژووی کوردایەتمانیشیان بەحیزبی کردوە ،

چەندین بەرنامەو پرۆگرامی دورلەئەخلاقی رۆژنامەوانی بۆتە دیاردەیەکی نابوت بە میدیاکانەوە

جگە لەمەش چەندین فیلمی دۆبلاژ کراو و فیلمی بیانی و تورکی و لۆکاڵیشیان نیشانی بینەرانیان داوە ،کەبەھەموو شێوەیەک دژی نەریت و کلتوری کوردەواریە و زۆر جار ھەست دەکەی ئەمانە کار بۆ بەتورک بون و بە بیانی بوونی ئەم نەتەوەیە ئەکەن و دەیانەوەی کلتوری دوژمنان بەسەر ئێمەدا بسەپێنن و لەرێگەی ئەو فیلمانەوە کار بۆلەناو بردنی مۆرکی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان بکەن.

لە سۆشیال میدیاو تۆر و پەیجە کۆمەڵایەتیەکانیش کەسانسۆرێکی تایبەتی نیە، زۆر بۆتە ھۆی تاوانی کوشتن و تەڵاق دان و چەندین کێشەی تری کۆمەڵایەتی ،کە سەرجەمیان بەھۆی بڵاو بونەوەی زانیاری ناراست و ناتەندروستەوە بوون.

کاریگەریەکانی سۆسیال مدیا بۆسەر کۆمەڵگا:

ھەڵەکانی میدیا و سۆشیال مدیای کوردی بونەتە ھۆی بەلارێگا دەرچونی کۆمەڵگە و چاولێکردنی بێگانە و پشێوی نانەنەوە لەنێوان خێزان و ژن و مێردا ،ھەروەھا دواکەوتنی کۆمەڵگا و تەشیر کردن و ململانی لەنیو لایەنگرە جیاجیاکانی پارتەکانی ئەم ھەرێمە ،بەھۆی بڵاوبونەوەی ھەواڵی ناراست تاوانی کوشتن و کێشەی کۆمەڵایەتی زۆر گەورەی بەدوای خۆی داھێناوە ، شارچێتی و یەکتری قبوڵ نەکردن و بوە بە ھۆکاری سوکایەتی بە بەهای مرۆڤ و رۆژنامه‌وانی ئیتیك و یاسا, ئەمە سەرەرای ئەوەی ئافرەتی وەکو کالایەک تەماشەکردوەوە لەپێناوی برێک پارە سوکایەتی بەئافرەتەوە دەکرێ و بازرگانی و رێکلامی پێوە دەکرێ بۆ فرۆشنی کەلوپەلێک کەئەمەش تاوانێکی جێندەریەو بەئاشکرا لەسۆسیال مدیاو تۆرە کۆمەڵایەتیەکان دەیبینن، مرۆڤ له‌ هه‌ر ره‌وش و دۆخێكی گوزه‌ران، ژیان، ژینگه‌ و پله‌ و پا‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسییدا بێت، ده‌بێت مافه‌كانی پارێزراو بن و کەرامەتی نه‌ڕووشێندرێت.

ئابوری 

میدیا پێویستی بەبودجە و سەرمایەیەکی زەبەلاح ھەیە ،تاوەکو بتوانێ ئیدارە بدرێ و بەردەوام بێت ، مدیاکانی کوردستان ، کە زۆربەیان میدیای حزبی و سەر بەکەسێکی پلە باڵای حیزبێکن ھەتا ئێستا کەیسی مدیای کوردی یەکێکە لەو لەیسە شاراوە و غامزانەی ،نەدەستی رۆژنامەنووسان و رێخراوەکان کەوتوە کەئەم سەرمایە گەورەیەی بۆی تەرخان کراوە ئاخۆ لەکوێ وە ھاتوە ،کە سەرجەمیان جێگای گومانن بەتایبەتی میدیاکانی حیزبی دەسەڵات کە دەکەونە ژێر پرسیارەوە، 

بەچاوی خۆمان بینیمان کە میدیای حزبی شویعی کوردستان لەبەر نەبوونی سەرمایە داخرا ، 

کەچی میدیاکانی حیزبە دەسەڵاتەکان بونەتە مایەی پرسیار ئاخۆ ئەم سەرمایە قەبەیەی ،کە بۆیان تەرخان کراوە لە داھاتی ئەم نەتەوە ستەم دیدەیە؟ یاخود لە حیزبەکەی خۆیانە؟

ئەگەر لەحیزبەکەی خۆیانەوە دابین ئەکری ،ئەی داھاتی حیزبەکەیان لەکوێ وەھاتووە ،

میدیای کوردی بەبازرگانی و رێکلامەکانی زۆر جار ھانی خەڵکی دەدات بۆ کرینی ئەو شمەکانەی کە ریکلامیان بۆ دەکات و دواتریش زۆرێک لەو شمەکانە وەک پوێستت نین ریکلامی بۆ کراوە و دەبێتە ھۆی بەفیرۆ چونی داھاتی تاک و نەتەوە.

پێویستە سەندیکای رۆژنامەوانی و دەزگای رۆشنبیری چیتر بەدەنگ بێن و کاربکەن بۆ گەرانەوەی شکۆ بۆ میدیای کوردی و سانسۆر و فلتەر دابنەن و یاسا دەربکەن بۆ سزادانی ئەو میدیا و کەسانەی کە سەرپێچی دەکەن و لەئەتەکیەتی و پیرۆزی رۆژنامەوانی لائەدەن.

 

  • 1