ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

من کوردم و نەوەی کۆردۆنی و کوردانم، وەک لە(زەنیفۆنی)مێژوو نوسەوە خوێندمەتەوە ئەولە ساڵی 401پ ز لەگەڵ دە ھەزار سەرباز ھاتۆتە ھەرێمی نێوان ورمێ و وان و جووتە روباری عێراق و زێدی خێڵەکانی روون، کە ئێمە خاوەنی شارستانی و مێژوو کلتور وزمانی تایبەت بوینەو لەرەچەکیشدا ئێمە ئارین، عەرەبیش قەومێکی نیشتەنی رەشماڵ و بەدەوین، کە قەومێکی عنسور و نەتەوە پەرست و شۆڤێنین، مێژووی رقی نێوانمان ئەگەرێتەوە بۆ 1400لەمەو پێش،لەوسەردەمەی كەعەرەب و مسوڵمانانەکان بەناوی فەتحکردنەوە نیشتیمانەکەیان داگیکردین،ماڵ و شارستانیمانیان سوتاند،کلتور و مێژوومانیان سریەوە، سەروەت و سامنیشمنیان(نەفلکرد 1)، وەپاشان ھەرچی کچ و ژنەجوانەکانمان ھەیە وەکو غەنیمە لەگەڵ خۆیان بردیان بۆ عەرەبستان و پایتەختی خەلافەتەکانیان،لەوێ خزمەتی خەلیفەو خزمەتکاریان پیان ئەکردن، ئەمە وەکو دەست کەوتێکی جەنگ،لەکاتێکدا ھیچ ریساو ئاینێک مرۆڤی وەکو کەلوپەل نەشوبھاندووە،تاوەکو بەکاری بھێنن بۆخزمەتی ناوگەڵ و تێکردنی سێکسی خەلیفەکان و دارو دەستەکانیان،بەڵێ ئەم کێنەیە کە لەدێر زەمانەوە باو پایرانمان بۆیان دەگێرامەوە،تائێستا لە ناخی ئێمەشدا رەنگدانەوەی ھەبووە،

ئەگەر لەومێژووە کۆنەش بگەرێن،کە زۆربەی مسوڵمانان بەرەخنە گرتن لەدینی ئیسلامی ئەزانن و کاردانەوەی توندیان دەبێ بەم رەخنەیە،بەڵام خۆ ناکرێت حاشای لێ بکرێت چونکە عەرەب گەر ئیسلامیش رێگەی بۆخۆش نەکردایە ھەمان کاری ھەر ئەکرد.

گەر بگەرێنەوە بۆ سەرەتاکانی شۆرشەکانی کورد،عەرەب ھیچ کات نەیویستوە دان بە میلەتی باشوری کوردستان بنیت و ھەمیشە بەناوی(شیمالی عێراق ناوی بردوین)،بەڵام دوبارە لەکاتی تەعریب کردنی ناوچە کێشە لەسەرەکان و ئەنفال و کیمابارانی شاری ھەڵەبجە و ھەزاران تاوانی جینۆسایدی تری گەلەکەمانم خوێندۆتەوە،دیسان ھەستێکی ترم بۆ دروست دەبێ،کە عەرەب دوژمنی سەرسەختی کوردە و ھیچ کات نابێت پێکەوە بژێن لە ھیچ ھەلومەرجێکی جوگرافیای جیاوازدا،چونکە لەمێژە وتویانە عەرەب قەومێکن دەستێکیان شمشێرە و دەسکیان قورئان.

کاتێک کورد ھەوڵی گشتی پرسیدا و سەربەخۆی خۆی راگەیاند، عەرەب سیاسەتێکی شۆڤینێ بەکار ھێناو بودجەی ھەرێمی کوردستانی لە پشکی 17%بودجەی عێراق بری،پاشان چەند ھێزێکی مرنیشایای جۆراو جۆری عەربی دروست کرد و ھێریشی داگیرکاریان کردە سەر گەلی کورد.

لەدوای گشتپرسی کورد و لەدەست دانی سەدا حەفتای خاکەکەی،ئێستا بەرونی ئەو دوژمنانەیەتی و ھەستە شۆڤێنەیە کۆنە ئەبینین، کەجارێکی دی عەرەب بەرامبەر کوردی ئەنجام دەدات، دیسان لەھەوڵی تەعریب کردنی ناوچە کێشە لەسەر کاندایە و خەریکی نانەوەی پشوێ و ترسانی کوردەکانن لەو ناوچانە تاوەکو جاریکی دی خاک و نیشتیمانێک چۆڵ بکەن کە روبارێک خوێنیان لەپێناوی داوە.

ئەوەی مایەی نیگەرانیە بێ دەنگی سەرکردەکانی کوردن،کەلەبەر شەری کورسی و بەشکردنی بیرە نەووت،ھیچ ھەستێکی نەتەوەیان نەماوە،ئەسڵەن سیاسەت و شەری کورسی بەجۆرێک سەرقالی کردون بێ ئاگابوونە لە مێژوو کلتوری خۆیان.

جیاوازی نێوان من و عەرەبێک :

ئەو عەرەبەی کە لەمێژووە کێنە لەدەڵین بەرامبەر بەیەکتری،کەمن وەک داگیر کەرێ لێ دەروانم و ئەویش وەک کوردێک نا بەڵکو وەکو نامسوڵمانێک لێم دەروانی،چونکە ھەرکات زەمەن فرسەتی پێ داو بویە خاوەنی دەسەڵات ئەتوانی بەحوکمی مورتەبونم خوێنم حەلاڵ کات،

من لەم کۆمەڵگەیەدا لەئەرک و مافیشدا یەکسانی نابینم کاتێک لە شارەکەی خۆم ھێندەی شێخیکی عەرەب،کە لە دوژمانەیەتی کۆنی شیعەو سنونە ھەڵھاتوەو دوژمنی کۆنی ئێمەشە لەمن تەقدیر و رێزێ زیاتری ھەیە، چونکە من نە توانام ھەیە بەرپرسی ورگن بۆقاوەڵتی دەعوات بکەم و نە خواردنی دلێمیش ئەزانم، ئەسڵەن قاوەش نازانم بگێرم، بۆیە عەرەبێک دەسەڵاتی لەمن زیاترە لە کۆمەڵگەکەی خۆشما، 

ئەشێ تاوانی ھەموان نەبێ بەڵام خۆروونە ئەوا لەبەر قاوەڵتی و دەعوات کردن خاڵی لاوازی بەرپرسەکانیان دۆزیەتەوە،یاخود ئێمە خۆمان خۆ خۆر و بێ گانە پەرستین.

(نەفل) راڤەی ووشەی ئەنفالی قورئانی ئیسلامە، کە بە واتای(دەست کەوتی جەنگ، یان کەلوپەل دێت).

 

  • 1